قه‌یرانی دارایی ڤه‌نزولیا دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌ی بێزار كردووه و بۆ ده‌سخستنی بژێوی ژیان په‌نا بۆ هه‌ر كارێك ده‌به‌ن.
دانیشتووانی ڤه‌نزولیا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گۆڕستانه‌كان و وێڕای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان و دزینی ئاڵتون و شته گرانبه‌هاكانی نێو ئه‌و گۆڕانه، پاشماوه‌ی جه‌سته‌ی مردووهكانش به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشن كه خۆیان وه‌ك فاڵچی و سیحرباز ده‌ناسێنن.
له ده‌یه‌كانی 1930 و 1940 له وڵاتی ڤه‌نزولیا مردووه‌كان له گه‌ڵ ئاڵتون و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های له‌م شێوه‌یه به خاك سپێردراون. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه گۆڕستانه‌كانی كاراكاسی پایته‌خت ببێته شوێنی چالاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گۆڕه‌كانیان بۆ دزی هه‌ڵبژاردووه. ده‌یلی میل ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نانه‌ت گۆڕی جاكین كاسترۆ سه‌رۆك كۆماری ساڵانی 1800 كه‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلی ئه‌و دزییانه و پاشماوه‌كانی جه‌سته‌ی ون بووه .
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.