ن/ ئاری ئاغۆك
متمانه به‌خۆبوون یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دروستبوونی كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتووی نێو كۆمه‌ڵگا , گرنگه مرۆڤ له ههرقۆناغێكدا بێت و له‌هه‌ر بوارێكدا بێت هێز و ووزه‌ی متمانه به‌خۆبوونی لادروست بێت بۆئه‌وه‌ی بگاته لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجام , بێگومان له زۆر رێگاوه ئاماژه به متمانه بوونی تاك كراوه له پێگه‌ی ژیاندا , بۆیه به‌پێ ی ئاستی قۆناغ و بیركردنه‌وه‌و مه‌به‌ستی ئیش و كار و به‌رنامه‌ی ژیان مرۆڤه‌كان ده‌بێت متمانه به‌خۆبوون بكه‌نه هه‌وێنی نیازه‌كانیان , جا ئه‌م متمانه‌یه له هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌ك بێت , ده‌بێت به بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه متمانه بكرێته كلیلی سه‌ركه‌وتن .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له رۆشنایی ئه‌م ووتاره په‌روه‌رده‌ییه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین , بریتیه له قوتابی و متمانه بۆخۆبوونی له ئه‌زموونه‌كان , به‌ر له‌هه‌موو شتێك له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هاتنی قوتابی بۆ قوتابخانه ده‌بێت خۆی له‌نێو بازنه‌ی متمانه به‌خۆبوون بدۆزێته‌وه , كه خوێندن و قوتابخانه ته‌واوكه‌ری ئه‌و رێگایه‌ن چونكه ئامانج و نه‌خشه‌رێگای قوتابی دیاری ده‌كات , به‌ڵام ده‌بێت له ئاوێته بوونی ئه‌م رێگایه (متمانه به‌خۆبوون ) بكاته كلیلی ده‌رگای ئێستا و ئایندهی قوتابی , ئه‌ویش به‌چوونه نێو باخێكی پڕ له‌زانست و زانیاری و هونه‌ری و رۆشنبیری هه‌مه‌چه‌شن , كاتێ قوتابی ئه‌و متمانه فره ڕه‌هه‌نده‌ی لادروست بوو , ئیدی ده‌گاته قۆناغێكی تر و هه‌نگاوێكی تر , ئه‌ویش گه‌یشتن به ئه‌زموونه‌كان و ئه‌نجام دانی تاقی كردنهوهكانه ئه‌مه‌شیان بۆ ئاستی فێربوون و تێگه‌یشتن و زانست و زانیاری و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی وه‌رگری قوتابی یه , بۆیه له كاتی ئه‌زموونه‌كان , (متمانه به خۆبوون لای قوتابی ) هاوسه‌نگی په‌روه‌رده‌و فێركردنی به‌رده‌وامی نیشان ده‌دات , له‌گه‌ڵ زاڵبوون به‌سه‌ر لایه‌نه ده‌روونی و سایكۆلۆژیه‌كه‌ی قوتابی , چونكه زۆرجار هه‌ستمان پێ كردوه , قوتابی ئاستی وه‌رگرتن و زیره‌كی و تێگه‌یشتی زۆرباشه , به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێ وای له‌م قوتابیه كردوه متمانه‌ی ئاستی مه‌عریفی و فێربوونی خۆی له ده‌ست بدات !! له‌كۆتایش نمره‌یه‌كی خراپ و ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بێته پێشی, بۆیه ده‌بێت قوتابی به‌پێ ی ئاستی تێگه‌یشتنی خۆی بروای به‌و پرسیارانه هه‌بێت كه له‌ئه‌زموونه‌كان دێته به‌رده‌می و دواتریش مامۆستا به‌و ڕوانگه‌وه سه‌یری ئاستی قوتابی ده‌كات , كه‌واته ئه‌وه‌ی گرنگه‌و مه‌به‌سته ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین و دوپاتیبكهینهوه , بریتیه له متمانه به‌خۆبوونی قوتابی له خوێندگادا , چونكه له‌رێگه‌ی ئه‌و متمانه‌وه قوتابی ده‌توانێ زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو كێشه خودی و گشتیه‌كان , هه‌روه‌ها زاڵبووون به‌سه‌ر پرسیاره‌كان و بۆ هه‌ر وه‌ڵامێك هه‌وڵدا له‌رێگه‌ی فێربوونه‌وه ئاشنابوونه به قوتابخانه‌و خێزان و كۆمه‌ڵگا ,
لێره‌دا ده‌توانین متمانه‌كان له چه‌ند خاڵیك بخه‌ینه‌روو بۆ زێتر ئاشنابوونی قوتابی به‌و چه‌مكه‌ی كه نایبینێت , به‌ڵام هه‌ست ده‌كات شتێك هه‌یه به‌ناوی متمانه به‌خۆبوون , ئه‌ویش وه‌ك گرێیه‌كی ده‌روونی تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ترسی ده‌كات بۆیه ده‌بێت ئه‌م خاڵانه بكه‌ینه كۆدی سه‌ركه‌وتن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه ده‌روونی و خوودیهكان
١- متمانه به خۆبوون :
كلیلی هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌كان و ترسهلابهلاكان له خۆناسینی خۆته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات , بۆیه كاتی هه‌ستت به بۆشاییه‌كی ده‌روونی كرد و ده‌بێ راسته‌وخۆ بگه‌رێیه‌وه سه‌ر خاڵی ده‌سپێك , ئه‌ویش (من , منم ) ده‌بێت بیركردنه‌وه‌كانت له‌سه‌رووی هه‌موو كێشه لابه‌لاكانی ژیان بێت , ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاستی په‌روه‌رده‌و فێربوون بێت و گشت بابه‌ت و كێشه‌كانی ژیان له‌ودیوو سنور دابنێیت و به‌متمانه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باش و ده‌رچوون خۆت له هۆڵی تاقی كردنه‌وه بدۆزیه‌وه
٢- فه‌رامۆشكردنی ترسه وه‌همیه‌كان :
زۆرجار به‌ر له‌تاقی كردنه‌وه كۆمه‌ڵه ترسێك له‌خه‌یاڵی قوتابی دروست ده‌بێت , كه بریتین له نه‌زانینی وه‌ڵامه‌كان , له‌بیرچوونه‌وه‌ی بابهتهكان , ئاڵۆزی و قورسی پرسیاره‌كان , ده‌رنه‌چوون له تاقی كردنه‌وه ئه‌م بابه‌تانه به‌رده‌وام له هزری قوتابی ده‌خولێته‌وه , بۆیه هه‌موو لایه‌نه وه‌رگرتنه‌كان و زانست و زانیاریه‌كان فه‌رامۆشده‌كرێن و له‌كاتی تاقی كردنه‌وه هیچ بابه‌تێك له خه‌یاڵ نامێنێ و ئیدی قوتابی توشی گه‌وره‌ترین شكست ده‌بێت
بۆیه فه‌رامۆشكردن و زاڵبوون به‌سه‌ر ترسه وه‌همی یه‌كان ته‌واوی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی قوتابی ده‌گۆرێت و لهدهروازهیهكی نوێ و باشتر و سه‌ركه‌وتوتر خۆی ده‌دۆزێته‌وه .
٣- گه‌شبینی له كاتی تاقی كردنه‌وه:
بۆئه‌وه‌ی بتوانی فۆرمێكی نوێ و تایبه‌ت به چركه‌ساتی وه‌ڵامدانه‌ی پرسیاره‌كان بخهیهروو , ده‌بێت گوڵی ئومێد و گه‌شبینی له ناخت بڕوێنی و به‌ووره‌یه‌كی به‌رزو گه‌شبینیه‌كی یه‌قین , بێیته نێو هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌و هه‌موو حاله‌ته ناخۆشیه‌كانی پێشووتر بسریته‌وه , سایكۆلۆژیه‌تی گه‌شبینی بكه‌ینه روانینی هه‌میشه‌یت , ئه‌مه‌ش له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌مرۆمان باشتره له دوێنێ , سبه‌ینێش گه‌شبینتر و ئاسوده‌تره له ئه‌مرۆ , كه‌واته ده‌بێت هه‌میشه به‌گه‌شبینیه‌وه له ئه‌زمونه‌كان بروانین .
بۆیه له ژێر رۆشنایی ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ند خاڵێكی تر په‌یوه‌ست به‌م لایه‌نه گرنگه كه قوتابی خۆی ده‌توانێ دروستی بكات , كه هه‌مووی له چوارچێوه‌ی متمانه به‌خۆبوون خۆی ده‌دۆزێته‌وه , زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی زاڵبی به‌سه‌ر كێشه لابه‌لاكان و هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان له‌یه‌ك دێر كۆبكه‌یته‌وه , ئه‌ویش متمانه بۆخۆبوون , هه‌میشه متمانه به‌خۆبوون .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.