Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:24

چۆن نه‌هێڵین جامی ئۆتۆمبێله‌که‌مان بیبه‌ستێت

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی تووشی شۆفێران ده‌بێت
otombel
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان و سه‌رمادا یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی تووشی شۆفێران ده‌بێت بریتییه‌ له‌وه‌ی جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یان ده‌یبه‌ستێت و نازانن چی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌بن.
به‌ڵام ده‌شێت چه‌ند فێڵێكی زۆر ئاسان بتوانێت له‌و كێشه‌یه‌ بتپارێزێت و ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
-ئاو بهێنێته‌ و به‌ئاره‌زووی خۆت خوێی تێبكه‌ و بیتوێنه‌ره‌وه‌ تیایدا و دواتر خاولییه‌كی پێ ته‌ڕ بكه‌ و بیده‌ به‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌تدا، ئه‌وه‌ش پله‌ی به‌ستنی جامه‌كه‌ت نزمتر ده‌كاته‌وه‌ و له‌و كه‌شه‌ سارده‌دا نایبه‌ستێت.
-به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانیت له‌بری خوێ سركه‌ی سێو به‌كاربهێنیت و به‌ڕێژه‌ی ١ به‌ ٣ له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵی بكه‌یت.
به‌ڵام هیچ كات ئاوی گه‌رم مه‌كه‌ به‌ جامه‌كه‌دا، چونكه‌ گه‌رمییه‌كی له‌ناكاو له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی ته‌قینی جامه‌كه‌ت.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.