شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانى قۆناغى 16 ى جامی شای ئیسپانیا ، ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى لیگانێس توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره تۆمار بكات
ریال مه‌درید یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لیگانێس به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان سێرجۆ رامۆس ، ڤازکوێز ، ڤینسیۆس تۆمار كرا
بهبراوهبوونی بهئهنجامێكى باش ریال مه‌درید خۆی لە قۆناغی هەشت نزیک كرده‌وه ، یاری گەڕانەوهش لە یاریگای لیگانێس لە ١٦ی مانگی یەک ئەنجام دەدرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.