ئه‌مرۆ 4 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی میللی حه‌سه‌ن سیساوه‌یی تێده‌په‌رێت ناوبراو له ساڵی ١٩١٢ له گوندی ئاری سیره‌ك له‌دایكبووه و، نه‌چووبووه به‌ر خوێندن و كاری مه‌ڕداری كردووه.
حه‌سه‌ن سیساوه‌یی له منداڵییه‌وه ده‌ستی به حه‌یرانگوتن كردبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌وه‌ی پێخۆش نه‌بووه كه بووه‌ته حه‌یرانبێژی ئاغای سیساوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه ناسناوی سیساوه‌یی وه‌رگرتووه.
له ١٩٥٨ حه‌یرانه‌كانی «غه‌ریبم و حه‌یران به‌ربووم له به‌ندێ»ی بۆ بۆ ئێستگه‌ی به‌غدا تۆماركردووه. حه‌سه‌ن سیساوه‌یی به‌رھه‌می دیكه‌شی ھه‌یه، كه به‌شێكیان فه‌وتاون و تۆمارنه‌كرابوون.
شایانی باسه ئێواره‌ی ١٠ مانگی كانوونی دووه‌م ساڵی ٢٠١٥، هونه‌رمه‌ندی میللی و حه‌یرانبێژ حه‌سه‌ن سیساوه‌یی له له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی باسرمه به‌خاك سپێردرا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.