Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:45

په‌یامی ھونه‌ر له‌ شانۆیی تاریکتر له‌ شه‌وه‌زه‌نگ

داھێنانی فیگه‌رێكی نوێ له‌ نووسینی ده‌ق بوو
کوردستان TV
100%

ن/ سلێمان گه‌ڵاڵی

له‌سه‌ره‌تا به‌ووته‌یه‌كی ره‌سوڵی ھه‌مزاتۆف ده‌ست پێ ده‌كه‌م كه‌ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌مانجه‌ به‌ ڕابردوو بنێی داھاتوو تۆپت پێوه‌ ده‌نێ.

ھونه‌ر به‌گشتی و شانۆ به‌ تایبه‌تی خاوه‌ن په‌یامی فه‌لسه‌فی ژیاری خۆیه‌تی بۆیه‌ ھه‌ر نمایشێكی شانۆی به‌رھه‌می بیرو ئایدایی به‌رھه‌م ھێنه‌رانیه‌تی. شانۆیی تاریكتر له‌ شه‌وه‌زه‌نگ دوا به‌رھه‌می تیپی شانۆی سالار به‌ ھه‌ماھه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی ھه‌ولێر ه‌. له‌ نووسینی دڵشاد مسته‌فا وده‌رھێنانی ئه‌رسه‌ڵان ده‌روێش و نواندنی ھه‌ر یه‌ك له‌ به‌ھمه‌ن حاجی و پشكۆ علی و رۆزه‌ فه‌رھاد ھه‌ندێك له‌ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ھونه‌ره‌ جوانه‌كان.له‌ھۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی ھه‌ولێر نمایش كرا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ بینه‌ر. منیش وه‌ك بینه‌رێكی چێژوه‌رگر له‌ نمایشه‌كه‌ ئاماده‌ بووم و ئه‌گه‌ر بۆم ھه‌بێ یه‌ك دوو ووشه‌ ده‌رباره‌ی بدوێم..

ده‌رباره‌ی ده‌ق

داھێنانی فیگه‌رێكی نوێ له‌ نووسینی ده‌ق بوو به‌پاڵنه‌رێكی گرنك بۆ دروست بوونی كارئه‌كته‌ری كارامه‌ و پڕ به‌ھا و په‌یام.. ھونه‌رمه‌ندێكی وێنه‌كێش خه‌ریكی كاری وێنه‌كێشانه‌ له‌ ژووره‌كه‌ی خۆی كاتێك یه‌كێك له‌و فیگه‌رانه‌ی كێشاویه‌تی لێی دێته‌ ده‌نگ دیالوك له‌ نێوانیان دروست ده‌بێ تا ده‌گاته‌ موغازه‌له‌ كردنی فیگه‌ره‌كه‌ بۆ ھونه‌رمه‌نده‌كه‌ كه‌ دروست كه‌ری خۆیه‌تی.. تاكه‌ ھیوای كارئه‌كته‌ری وێنه‌كێش گه‌یشتنه‌ به‌ پاریس كه‌ به‌ پایته‌ختی ھونه‌ری جیھانی داده‌نرێت بۆ نمایش كردنی كاره‌كانی كه‌ وێنا كردنی كاره‌ساته‌كانی به‌سه‌رھاتووی كورد له‌ خۆ ده‌گرێت تاكو پیشانی جیھانی بدات كه‌ كورد چه‌ند ماڵوێرانه‌ به‌ ده‌ست بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان پاشقوڵگرتن له‌یه‌كتر.. له‌ دیمه‌نێكی تر ده‌ركه‌وتنی خانۆی له‌پ زێرین كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆرشی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ له‌ داستانی قه‌ڵای دمدم وه‌ك ڕابردوویه‌كی پڕ له‌ شكۆمه‌ندی و شۆڕشگێری ده‌بێته‌ ھۆی ململانیه‌كی تر له‌ نێوان نه‌وه‌ی نوێی گیردۆده‌ به‌ بیرو باوه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو ڕابردووی بونیاتنه‌ری ئێستا... به‌وه‌ی كامیان شایسته‌ترن بخزێنه‌ ناو تابلۆكان نه‌مری بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن... له‌ دیمه‌نێكی تردا به‌ ھۆی شه‌ڕی براكان خانۆی له‌پ زێرین زامدار ده‌بێ ده‌بێته‌ جێگای گرنگی پێدانی ھونه‌رمه‌نده‌كه‌ سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زای فیگه‌ری یه‌كه‌م كه‌ جانتایه‌كی به‌ شانه‌وه‌یه‌ و خه‌ریكه‌ له‌و واقیعه‌ ڕاده‌كات كه‌ ده‌بێ تاكه‌ چاره‌سه‌ركاری ئه‌و واقیعه‌ ئه‌و بێت. بۆیه‌ دیالۆگه‌ پڕه‌كان ڕواندنه‌وه‌ی ھه‌ستی كوردانه‌ و ھاوڵاتی بوون به‌رجه‌سته‌ ده‌كاته‌وه‌ تا وای لێدێت ھه‌ر دوو فیگه‌ر شوێنی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ نێو تابلۆی وێنه‌كێشه‌.... نوسه‌ر پێمان ده‌ڵێ ئێستامان به‌رابردوه‌وه‌ جوانه‌ با ئێستا و ڕابردوومان نه‌شێوێنین به‌لكو جوانتری بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ھیواكانمان.

نواندن

ھه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ر بۆ رۆڵ گێرانی كارئه‌كته‌ره‌كانی نمایش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی ده‌ھێنه‌ر.. كه‌ كه‌سی یه‌كه‌مه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن نوسشتی نمایش بۆیه‌ ده‌بێ زۆر ووردبینانه‌ مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ھه‌ندێ ھۆكار ڕه‌چاو بكرێت بۆده‌ست نیشانكردنی ئه‌كته‌ری گونجا بۆ كارئه‌كته‌ر.

رۆزه‌ فه‌رھاد له‌ رۆڵی په‌ریخان. كه‌ ھونه‌رمه‌ندێكی وێنه‌كێشه‌. ماندوو بوونی ده‌رھێنه‌ری پێوه‌ دیار بوو كه‌ توانی له‌م ڕۆڵه‌دا جیاوزیه‌كی تر و به‌ھره‌یه‌كی ترمان نیشان بدا كه‌ زۆر ھێمن و له‌سه‌ر خۆ ئه‌دای كارئه‌كته‌ره‌كه‌ی كرد جوله‌و ئاكار و دیالۆگه‌كان به‌جوانی و بێ زۆر له‌خۆ كردن گه‌یشته‌ وه‌رگر. كه‌ له‌مه‌و پێش ئه‌و جۆره‌ نواندنه‌مان نه‌بینی بوو. كه‌ به‌ شێوه‌كی به‌رچاو ئاوێته‌ی كارئه‌كته‌ره‌كه‌ بوو له‌ ھه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیه‌كی توندو تۆڵی له‌گه‌ڵ كارئه‌كته‌ره‌كانی دی ھه‌بوو... له‌ ئه‌دای رۆزه‌ دا ئه‌و گرنگی پێدانه‌و خه‌مھه‌ڵگره‌مان بینی كه‌ گه‌یاندنی په‌یامی ھونه‌ره‌ به‌دونیای ده‌ره‌وه‌...

به‌ھمه‌ن حاجی

نكوڵی له‌ به‌ھره‌و توانای نواندن لای به‌ھمه‌ن حاجی ناكرێت كه‌ خاوه‌ن له‌ش ولارێكی به‌توانا و ده‌نگێكی پر تۆنی موزیكیه‌. له‌ ھه‌مان كاتدا خاوه‌ن پاشخانێكی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی ھونه‌ریه‌ ئه‌و جۆره‌ كارئه‌كته‌ره‌ به‌ زووی ھه‌زم ده‌كات و ئاوێته‌ی ده‌بێ و زوو قه‌ناعه‌ت بۆ خۆی دروست ده‌كات لای بینه‌رو وه‌رگر.. ھه‌ر له‌ یه‌كه‌م دوان و جوله‌دا خۆی و په‌یامه‌كه‌ی پێ ناساندین.. له‌ دیمه‌نه‌كانی دواتر كه‌ دیالۆك له‌گه‌ڵ خانۆ ده‌كات په‌یامی لاو وگه‌نجی پێ ڕاگه‌یاندین كه‌ تووشی بێھوده‌یی بوه‌ ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی ڕابردووی خۆیه‌تی... به‌ھه‌ق توانایی خۆی دوبارہ سه‌ڵماند.

پشكۆ عه‌لی

له‌ رۆڵی خانۆی له‌پ زێرین دا... سه‌نگینی و شۆرشگێره‌یه‌تی و خه‌مخۆری خۆی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی پێناسندین.. زۆر جار بیرم ده‌چوو كه‌ ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ده‌ناسم.. ئه‌وھا ڕۆ چووبوه‌ ناخی كارئه‌كته‌ره‌ كه‌.. وام ھه‌ست ده‌كرد له‌ رۆژانی به‌رگری و قاره‌مانیه‌تی پڕ سه‌روه‌ری سه‌رده‌می قه‌ڵای دمدم ده‌ژین... پشكۆ ده‌زانی چی ده‌كات چۆن ده‌ڕوات چۆن ده‌دوێت.. ھه‌ڵبه‌ت ئه‌و جۆره‌ ئه‌كته‌رانه‌ ئه‌ركی قورسی ده‌رھێنه‌ر سوك ده‌كات. و بواری زیاتری پێ ده‌دات تاكو زیاتر بیر له‌ وورده‌كاری جوانتری كاری ده‌رھێنان بكاته‌وه‌

چونكه‌ كارئه‌كته‌ر ده‌بێته‌ ھۆكاری گشتی له‌ ده‌رببرین پشكۆ ئه‌و په‌ڕی سه‌نگینی و ئاقڵمه‌دانه‌ی ره‌فتاری خانۆی له‌پ زێرینی نواند و پێی ووتین سه‌ركرده‌ ده‌بێت كه‌سێتی سه‌نگین ومامه‌له‌ حساب بۆكراوی ھه‌بێت..

. سینۆگرافیا

به‌شێوه‌كی واقیعیانه‌ ژووری په‌ری خان كه‌ نیگاركێشه‌ به‌رجه‌سته‌ كرابوو كه‌ بریتیه‌ له‌ چه‌ند تابلویه‌ك به‌ دیواره‌كانی ئه‌ولا وئه‌ولای شانۆ ھه‌لواسراوه‌ له‌ قوڵایی شانۆدا تابلۆیه‌كی گه‌وره‌ ھه‌یه‌ كه‌ ھه‌ناسه‌ ده‌دات وتابلۆیه‌كی ته‌واو نه‌كراوی په‌ریه‌... له‌گه‌ڵ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی په‌ری له‌ ده‌سته‌چه‌پی شانۆ له‌ ده‌سته‌ڕاستیش كه‌ره‌سته‌ی وێنه‌كێشان ھه‌یه‌ كه‌ ناوه‌ ناوه‌ به‌كار ده‌ھێنرێت دیوارێكی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشی. ئه‌كته‌رانی ناو تابلۆكه‌ به‌رجه‌سته‌ی حاله‌ته‌كانی نمایش ده‌كه‌ن بۆیه‌ ھیچ ته‌مومژیه‌ك له‌ سینۆگرافیا نابینرێت كه‌ پێویستی به‌ روونكردنه‌وه‌ ھه‌بێت چونكه‌ په‌یامێكی ساكار وپڕ مانا له‌ خۆ ده‌گرێت و ده‌یگه‌ێنێ.

جل وبه‌رگ و ماكیاژ

مامه‌له‌یه‌كی زانستیانه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌ به‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كانی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌رجه‌سته‌ ده‌كات. و ماكیاژیش زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌وه‌ی پێ ووتین كه‌ كه‌سایه‌ته‌كانی ناو تابلۆكه‌ داماڵدراون له‌ ده‌ربرین به‌ ھۆی ئیمائه‌ی ده‌م وچاو ته‌نیا فلات بوون به‌ بۆیه‌ی به‌كارھێنراو له‌ لایه‌ن دروستكه‌ری تابلۆكه‌ كه‌ په‌ریه‌..

ده‌رھێنان

كرده‌ی ده‌رھێنان كارێكی فره‌ ڕه‌ھه‌نده‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌رھێنه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م لێپسراوی یه‌كه‌مه‌ له‌ كردی نمایش. ھه‌ر له‌ ده‌ستنیشانكردنی ده‌ق و بابه‌ت وپه‌یامی نمایش ده‌ست پێ ده‌كات تاكرده‌ی نمایش بۆیه‌ ده‌بێت زۆر به‌ ووردی بیری لێ بكرێته‌وه‌.. ھه‌ڵبژاردنی ستافی كار و وورده‌كاریه‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌ نمایش وه‌ك سینۆگرافیا و رووناكی و جل و به‌رگ ماكیار موزیك و ریتمی نمایش به‌جۆرێك بێت ئاوێته‌ی یه‌كتر بن ھه‌ر یه‌كێك له‌ پێكھاته‌كانی نمایش خزمه‌ت به‌ ئیستاتیكای نمایش و په‌یامه‌كه‌ی بكات.. چونكه‌ نمایش له‌لایه‌ك چێژ به‌خشه‌ وله‌لایه‌كی تر په‌یام ده‌گه‌ینێ بۆیه‌ ده‌بێت مامه‌له‌ی ته‌ندرست له‌گه‌ڵ ھه‌ر دوو لایه‌ن بكرێت ھاوسه‌نگ بكرێن نه‌بادا لایه‌ك له‌ كرده‌ی نمایش بكه‌ینه‌ قوربانی لاكه‌ی تر... به‌گشتی ده‌رھێنه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ ده‌ست نیشان كردنی ده‌رد وده‌رمان واته‌ كێشه‌ وئاریشه‌ی ھه‌نووكه‌یی كردہ ئامرازی گه‌یاندنی په‌یامێكی مرۆڤدۆستانه‌و ھه‌وڵدانێك بۆ گه‌یشتن به‌ ھیواومافی ره‌وای میله‌تێك كه‌ده‌وێت خۆی به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی بناسێنێت.... له‌ یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكی نمایش بینه‌رو وه‌رگری بۆ خۆی كێش كرد به‌بێ دابران ھه‌ناسه‌كانی ئاماده‌بوانی نێو ھۆڵه‌كه‌ی ئاوێته‌ی نمایش كرد. چێژێكی ھونه‌ری پڕ جوانی پێ به‌خشین ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامێكی پڕ به‌ھا كه‌ په‌یامی ھونه‌ره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ھیواكانمان ده‌بێت ئێستا و ڕابردوومان له‌ خزمه‌ت جوانكردنی داھاتوومان بێ.

. نمایش به‌ریتمێكی جوان و ھونه‌رییانه‌ بێ قاووقیژ نمایش كرا و په‌یامی ته‌بایی ولێك تێگه‌یشتنی ھه‌ر دوو نه‌وه‌ی كۆن ونوێ به‌و ئاقاره‌ گه‌یاند كه‌ ببنه‌ یه‌ك تابلۆ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی گشتی نمایش كه‌ گه‌یاندنی روداوه‌ كاره‌ساتباره‌كانی ئێستا و ڕابردومانه‌ به‌ جیھان... كه‌ تاكه‌ ھۆكاری نه‌گه‌یشتن به‌ ھیواكانمان دووبه‌ركی و پاشقوڵ له‌یه‌كتر گرتنه‌ له‌سه‌ردمه‌ جیاوازه‌كان قه‌ڵای دمدم شۆڕشی شێخ... ھتد تووشی په‌تای دژایه‌تی یه‌كترو به‌ڕ له‌ بن پێ ده‌رھێنانی یه‌كتر به‌و ئاقاره‌ی بردین...

سوپاس بۆ ئه‌و ستافه‌ جوانه‌ی به‌رجه‌سته‌ی حاله‌ته‌كانی ناو تابلۆ گه‌وره‌كه‌ی كرد قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ھونه‌ره‌ جوانه‌كان ده‌ستتان خۆش و ماندوو نه‌بن.

كوردستان تیڤی / كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.