Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:34

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: وڵاتەکەی لە یەک دۆخدا ئامادەیە لە سوریا بکشێتەوە

گەیشتنە بە رێککەوتنی سیاسی
کوردستان TV
#12
100%


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگه‌یاند: وڵاتەکەی لە یەک دۆخدا ئامادەیە لە سوریا بکشێتەوە، ئەویش گەیشتنە بە رێککەوتنی سیاسی لەو وڵاتە.

جان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "سی نێت" ڕایگەیاند، پاش ئەوەی سوریا چارەسەرێکی سیاسی دۆزیەوە بۆ ئەو ئاڵۆزییە چەکداریانەی کە لە ساڵی 2011ەوە لە وڵاتەکەدا بەردەوامە، فەڕەنسا هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە.

لۆدریان گوتیشی: فەرەنسا لەرووی سەربازییەوە لە عێڕاق بوونی هەیە، هەروەها لە سوریاش هاوشانی هێزەکانی ئەمەریکا بوونی هەیە.

لودریان ئەوەشی خستەڕوو، روسیا بەرپرسە لە چارەسەری سیاسی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا چونکە دەستوەردانی لە دۆخی وڵاتەکەدا کردووە و بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی بەشار ئەسەد.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی لەوەشکردەوە کە بە ڕێگەی سەربازیی چارەسەر بۆ دۆخی سوریا نادۆزرێتەوە، بەڵكو رێگە خۆشدەکات بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە وڵاتەکەدا.

سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ده‌ڵێت: لێدوانەکانی ترەمپ نەرمی پێوە دیارە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، لەکاتێکدا پێشتر باسی لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمەریکا دەکرد لەو وڵاتە.

ئەو لەکاتێکدایە لە سەرەتای بڕیارەکەی ترەمپەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، فەرەنسا دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە کتوپڕە راگەیاند و جەختیان کردەوە کە تا کۆتاییهێنان بە داعش لە سوریا دەمێننەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.