Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 00:44

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیاده‌بێته‌وه‌

گرانترین لێكجیابوونەوەیه‌ لە مێژودا
کوردستان TV
100%


دوای 25 ساڵ پێکەوەبوون لەگەڵ هاوسەرەکەی ، بەڕێوبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری کۆمپانیا ئەمازۆن " جێف بیزۆس  " کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه‌ .

جێف ئاشكرایده‌كات دوای 25 ساڵ لەگەڵ " ماکێنز" ی هاوسەری بڕیاری جیابوونەوەیان داوە ، ئەو جیابوونەوەیەش رایگشتی جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە چونكه‌ پێشبینی دەکرێت ببێتە گرانترین لێكجیابوونەوە لە مێژودا .

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا خاوەنی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكییه‌ ، خاوەنی 137 ملیار دۆلارە ، ئەگەر جیابوونەوەکە رووبدات ئەوا پێدەچێت ماکێنزی هاوسەری نیوەی ئەو پارەیە ببات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ساڵێک دوای هاوسەرگیریان کۆمپانیای ئەمازۆنیان دروستکرد و بوون به‌ خاوەنی ئەو  بره‌ پارەیە.

جێی باسه‌ ، جێف بیزۆس ته‌مه‌نی 54 ساڵه‌ و هاوسه‌ركه‌ی " ماکێنز بیزۆس " یش ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌ و ماوه‌ی 25 ساڵه‌ هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه‌ و خاوه‌نی 4 منداڵن ، ساڵێک دوای هاوسەرگیریان کۆمپانیای ئەمازۆنیان دروستکردووە .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.