Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:31

وێنەی نوێترین مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکرایه‌وه‌

خاوەنی سێ كامێرایە
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای ئەپڵ له‌سه‌ر نوێترین مۆبایل كارده‌كات كه‌ بریاره‌ لە ساڵی (2019) دا بیخاته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێنەی نوێترین مۆبایلی ئایفۆنی بڵاكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گۆڕانكارییەكی زۆر لە دیزاینی كراوە و سێ كامێراشی لە پشتەوە بۆ دانراوە، كە تەواو جیاوازە لە نەوەكانی پێش خۆی .

مۆبایلی نوێی ئایفۆن لە ڕووی دیزاین و ژمارەی كامێراوە تەواو جیاوازە لە نەوەكانی پێش خۆی ، مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرایە كە لە چوارچێوەی چوارگۆشەیەكی بەرزدا جێگیر كراون، دوو كامێرەیان لە سەرەوەیەو ئەوی تریش لە خوارەوەیە ، وه‌ك هەمیشەش  ئه‌م كۆمپانیایه‌ سێ مۆبایلی جیاواز بەرهەمدەهێنێت .

هەروەها ئەپڵ بە نیازە بە هەماهەنگی كۆمپانیای سۆنی تەكنەلۆژیای (دی تی ئۆ ئێف 3) لە مۆبایلەكانیدا دابنێت، بەمەش كامێرەكانی ئایفۆن رۆڵێكی گرنگیان دەبێت لە گرتنی وێنەی سێ دووری و نیشاندانی وێنە بە روونیەكی زۆرو هەمەلایەنە.

ئه‌وه‌ی كه‌ زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كە كامێرای سێیەم زیاتر تەركیز دەخاتە سەر ئەو شتەیە كەدەمانەوێت وێنەی سێ دووری بگرین و كارەكە خێراتر دەكات، هەروەها ئەو لەمپەرانەش تێكدەشكێنێت كە بەهۆی تاریكیەوە كار لەسەر وێنەكان دەكات، بۆ ئەمەش لەرێگەی شەپۆڵی لێزەری و پێوانەكردنی دوورییەكەیەوە لەمپەرەكە لادەبات، بۆ ئەم كارەش پێویستی بە ئامرازێكی هەستی هەیە كە بۆی دانراوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.