ڕۆژ نیه ئێمه‌ی كورد له كۆڕ و مه‌جلیس و موناسه‌به جۆرا و جۆره‌كان باس و خواسی مه‌لای مه‌شهور نه‌كه‌ین یان نووكته به تام‌و له‌زه‌ته‌كانی نه‌گێڕینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و كه‌سایه‌تیه واقیعه یان خه‌یاڵ و دروستكراوه.
دیاره نه‌ك ئێمه به‌ڵكو میلله‌تانی دیكه‌ش ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تیانه‌ی هه‌یه بۆ نموونه عه‌ره‌ب پێی ده‌ڵێن (جوحا) تورك پێی ده‌ڵێن مه‌لا نه‌سره‌دین و ...تد، بۆیه به‌پێی ئه‌و قسانه بێ دیاره كه‌سایه‌تیه‌كی له‌و شێوه‌یه كه له كۆندا بوونی هه‌بوه، بۆیه هه‌ر میلله‌تێك بۆ خۆی ڕایده‌كێشێ و فه‌خر و شانازی پێوه ده‌كات، هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر برای ڕۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون (عه‌بدولڕه‌حمان پاشا) گۆڤاری خنجیلانه و پێكه‌نیناوی به ناوی (مه‌لا مه‌شهور) ده‌رده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێ ده‌رچوو، پاشان له‌به‌ر بارودۆخی دارایی ئه‌و كات وه‌ستا، به‌و ئومێده‌ی جارێكی دیكه و به نه‌فه‌سێكی دیكه‌وه بكه‌وێته‌وه كار تا ناوی (مه‌لا مه‌شهور) ون نه‌بێت، جا له هه‌مووی سه‌یرتر زۆر به‌یت و بالۆره سه‌باره‌ت به‌و مرۆڤه له نێو كوردا بوونی هه‌یه و ده‌ستاو ده‌ست بۆ یه‌كتری ده‌یگێڕنه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا ناوی (مه‌لا مه‌شهور) بهێنێ ده‌بێ حه‌وت نووكته‌ی ئه‌و بگێڕێته‌وه، ئه‌گینا ئه‌و جنوێكی به‌و كه‌سه داوه كه له‌و باره‌وه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.