غه‌زه‌ل مسته‌فا، خانمه گۆرانیبێژی كورد، یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (شه‌وقی ئه‌وین) بڵاو كرده‌وه.
عه‌بد موفتی زاده تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و بورھانی موفتی زاده، ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، ھه‌روه‌ھا عه‌لی شه‌ریف زاده كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، ئارام سه‌ردار له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
شه‌وقی ئه‌وین یه‌كه‌م گۆرانیی غه‌زه‌ل مسته‌فایه، كه به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوی ده‌كاته‌وه، پێشتر زیاتر له ئاھه‌نگ و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان به‌رھه‌مه ھونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كردووه.
غه‌زه‌ل مسته‌فا، خه‌ڵكی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانه، به گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی عه‌زیز شارۆخی ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.