راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ناكۆك و ناڕازییه له‌وه‌ی توركیا به ته‌واویی ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، چونكه حكومه‌تی ئه‌م وڵاته ئازادییه‌كانی بیروڕا و ئایین و راگه‌یاندن پێشێل ده‌كات، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش پێویسته دانووستانه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یۆنان سه‌باره‌ت به بوونی توركیا به ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا وتی: ره‌شبینم بۆ ئه‌م پرسه و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پێشبینیی كرا‌و بۆ ئه‌ندامێتیی توركیا له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپادا نابینم.
مێركل سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری راوه‌ستانی دانووستانه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه وتی: ره‌وتی ئه‌ندامێتیی توركیا له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌خاویی ده‌ڕواته پێشه‌وه، به‌ڵام دانووستانه‌كانه نابێ بوه‌ستن، چونكه وه‌ستانی دانووستانه‌كان زیانی زۆری به‌دواوه ده‌بێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.