گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند کە ھەرچەندە ئەمریکا وا نیشانی دەدات کە ھێزەکانی خۆی لە سووریا دەکشێنێتەوە، بەڵام لە راستیدا بۆ مانەوە لەم وڵاتە بە دوای پاساودا دەگەڕێ.
زاخارۆڤا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.
زاخارۆڤا لێدوانەکانی مانگی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی وەبیرھێنایەوە لەبارەی کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و گوتی: "بەم پێیەش زۆر گرنگە کوردەکان دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق دروست بکەن. ھەروەکو ئێمە چەندین جار باسمان لێوە کردبوو، کوردەکان بەشێکن لە کۆمەڵگای سووریا. کۆنترۆڵکردنی ناوچەی کوردنشینەکان لەلایەن حکوومەتی سووریا، مەترسییەکانی ئەمنی بۆ سەر دراوسێیەکانی سووریا لە چالاکی دەخات".
زاخارۆڤا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا واشی نیشان بدا كه له سووریا ده‌كشێته‌وه له پاساو ده‌گه‌ڕێ بۆ مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازانن كه ستراتیجیه‌تی واشنتۆن چییه دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كشێته‌وه یان نا، گوتی: " هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا واشی نیشان بدا كه له سووریا ده‌كشێته‌وه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له فیلمه ئه‌ویندارییه‌كاندا هه‌یه له پاساو ده‌گه‌ڕێ بۆ مانه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا هه‌نگاوێكی دروسته و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه داین ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكییه‌كان لێی ده‌كشێنه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی سووریا".
زاخارۆڤا به بیری هێنایه‌وه كه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له ئه‌نقه‌ره، ئاندرێی كارلۆڤ ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه تا گه‌یشتنه ئه‌نجامی دۆسیه‌كه و هێنانه به‌رده‌م گه‌لی ئه‌وانه‌ی له تاوانه‌كه گلاون و سزادانیان به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ یاساكان بگونجێ به‌رده‌وام ده‌بن له به‌داواچوون بۆ دانیشتنه‌كانی دادگا.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.