Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:58

وته‌بێژی پێنتاگۆن: هیچ هێزێکی ئه‌مریکا له‌ سووریا نه‌ڕۆیشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

وته‌بێژی پێنتاگۆن ده‌ڵێت تا ئێستا ته‌نیا كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و لۆجستی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا بردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%

لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ خاكی سووریا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیی واشنتن باسیان له‌وه‌ كردووه‌ پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خاكی سووریا ده‌ستیپێكردووه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ وته‌بێژێكی پێنتاگۆن ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا له‌ سووریا ماون و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌ پێی خشته‌ی كات ئه‌نجامده‌درێت.

شۆن رۆبرتسۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ هێزێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی خاكی سووریای جێنه‌هێشتووه‌.

رۆبرتسۆن له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌: سه‌ربازانی ئه‌مریكا به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ستراتیژییه‌تی خشته‌یه‌كی كاتیی دیاریكراو و هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی واشنتن له‌ سووریا ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا تا ئێستا ته‌نیا كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و لۆجستی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا بردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌: به‌ هۆی پرسه‌ ئه‌منییه‌كان ناتوانین باسی ورده‌كاریی كات و چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا بكه‌ین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.