Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:22

مرۆڤایه‌تی هه‌ره‌شه‌ له‌ نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌کات

داهاتووی خەڵک کەوتووەتە مەترسییەوە
کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتە جیهانییەکان نیشانی دەدەن کە مرۆڤایەتی لەوەتەی ساڵی ١٩٧٠ەوە تا ئێستا، بەڕێژەی ٧٠٪ی هەموو ئاژەڵی جیهانی لەجۆری شیردەر، ماسی، باڵندە و گیانەوەرەکانی دیکەی لەناوبردووە .

ئەوەش وەک مەترسییەکی گەورە لەسەرسروشت و چارەنووسی نەک ئاژەڵ بەتەنیا، بەڵکو کۆی ژیان لەسەر گۆی زەوی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و وەک بەشێک لە هۆیەکانی تێکچوونی هاوسەنگی زەوی و وەک هەڕەشەیەک لەسەر ژیان دادەنرێت.

ئەو داتایانە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی سندووقی جیهانی سروشت WWF بەدەست هاتوون کە ٥٩ زانا لەسەرتاسەری جیهان بەشداریان تێدا کردووە ،مارک باریت بەڕێوەبەری زانست و پارێزگاریی لە ڕێکخراوەکە ئاشكرایده‌كات ، ئێمە لە لێواری هەڵدێرێکداین و داهاتووی خەڵک کەوتووەتە مەترسییەوە ئەوەش وەک ئاماژەدان بە مەترسییەکانی بەهۆی لەناوبردنی ئاژەڵەوە کەوتوونەتەوە.

هەندێک لە زانایان پێیان وایە ، ئەو کارەساتانەی لەسەر دەستی مرۆڤ ڕووبەڕووی ژینگە و سروشت دەکرێتەوە، ئەگەر هەر ئێستا کۆتاییان پێ بێت، ئەوە لەوانەیە پێنج تا حەوت ملیۆن ساڵ پێویست بکات بۆ ئەوەی سروشت جارێکی دیکە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بگەڕێتەوە.

مارک باریت دەڵێ ، ژیانی سەر ئەم هەسارەیە بەڕوونی دەریدەخات کە چالاکییەکانی مرۆڤ بەڕێژەیەکی نەگونجاو سروشت وێران دەکەن، ئەوەش هەڕەشەیەکە لەسەر ئێستا و نەوەکانی داهاتوو . 
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.