دوو گۆرانیبێژی برا " كامه‌ران و سامان عومه‌ر " به نیازن كۆنسێرتێك ئه‌نجامبده‌ن و داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ش بۆ كارێكی خێرخوازی خه‌رج بكه‌ن .
له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا " سامان عومه‌ر " ئاشكرایكردووه ، له‌گه‌ڵ براكه‌ی " كامه‌ران عومه‌ر " نیازیان وایه کۆنسێرتێکی خێرخوازیی ئەنجام بده‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا پلیته‌كانی كۆنسێته‌كه به‌رده‌ست ده‌بن .
ئه‌م گۆرانیبێژه وتیشی ئەگەر بەهرەیەکی ئیلاهی لە ئێمەدا هەبێت، دەبێت ئێمەش تەرخانی بکەین بۆ خەڵکی خۆمان، بۆ دانیشتوانی خۆمان و بۆ زمانی خۆمان،هەروەها وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی ئەوانەی پێویستیان بە ئێمەیە دەمانەوێت هاوکارییان بکەین .
جێی باسه ، ئه‌گه‌ر کۆنسێرتەکەیان سه‌ركه‌وتنى بەدەستهێنا ئه‌وا له شاره‌كانى دیكه‌ی کوردستانیش به تایبه‌تى لە كه‌ركووك كۆنسرێت ساز ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.