Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:28

دوای به‌ریتانیا ده‌رچوون له‌ یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا بووه‌ته‌ مژارێکی گه‌رم بۆ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاش

ئه‌م حزبه‌ یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌
کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا كه‌ بڕیاره‌ به‌ریتانیا به‌ پڕۆژه‌ی " برێكسیت " له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ناو فه‌ڕه‌نساش پڕۆژه‌ی فرێكسیت ( ده‌رچوونی فه‌ڕه‌نسا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا) له‌لایه‌ن به‌شێك لایه‌نی سیاسیی خراوه‌ته‌ به‌رباس. جیا له‌م دوو وڵاته‌ هه‌ندێك باڵی راسته‌گه‌رای ئه‌ڵمانیاش باس له‌ پڕۆژه‌ی " دێكسیت " ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوون له‌م یه‌كێتییه‌ فره‌ ئه‌ندامه‌.

هه‌ڵبه‌ت بڕیاری " دێكسیت " له‌لایه‌ن رێبه‌ران و كادیرانی  حزبی راستڕه‌وی " ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا " خراوه‌ته‌ به‌رباس و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا چاكسازیی له‌خۆیدا نه‌كات، ئه‌وانیش بۆ ده‌رچوونی ئه‌ڵمانیا له‌م یه‌كێتییه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ خه‌باتی سیاسیی.

ئه‌م حزبه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌، سیاسه‌تی ناوبراوی سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ژماره‌ی زۆری په‌نابه‌ران كردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری سیاسه‌ته‌ ره‌خنه‌ییه‌كانی خۆی و به‌مه‌ش توانیویه‌تیی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رجه‌م 16 په‌رله‌مانی ویلایه‌تیی و په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.