ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی لوبنانییه‌وه گواستیانه‌وه كه حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه.
رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه وێستگه‌یه‌كی رادیۆیی و رۆژنامه‌كانی " هیوم " و " معاریۆ " كه هه‌رسێكیان راگه‌یاندنی ناوخۆی ئیسڕائیلن، باسیان له‌وه كرد كه حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و بردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان.
تا ئێستا سه‌رچاوه سیاسیی و هه‌واڵییه‌كانی حزبوڵڵا هیچ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌واڵه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌وترێ كه حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا تووشی شێرپه‌نجه بووه و ماوه‌یه‌كه دیدار و وتاری له‌گه‌ڵ هه‌وداران و لایه‌نگرانی خۆی نه‌بووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.