ئـاسكێكی دووگیان كاتێك ساتی له دایكبوونی بێچووه‌كه‌ی نزیك بۆوه , ڕۆیشته شوێنێكی دووری دارستانه‌كه و نزیك له ڕووبارێك , كاتێك ئـاسكه‌كه خه‌ریك بوو بێچووه‌ی ده‌بـوو له ئاسمانه‌وه هه‌وره‌تریشقه ده‌ستی پێ كرد به‌و هۆیه‌وه دارستانه‌كه گـڕی گرت .
ئاسكه‌كه سه‌یری لای چه‌پی كرد بینی كۆمه‌ڵێك ڕاوچی سه‌رقاڵی ڕاوكردنین به هۆی ڕمێكه‌وه .
وه سه‌یری لای ڕاستی كـرد بینی شێرێكی برسی خه‌ریكه لێی نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌ویش ده‌یه‌وێ ئاسكه‌كه بكاته نێچیری خۆی .
ئاسكه داماوه‌كه به جارێك سه‌ری لێ شێوابـوو نه‌یده‌زانی چ كارێك بكات بۆ ڕزگاركردنی گیانی خۆی و ئه‌و بێچووه‌ی خه‌ریكه له دایك ببێت .....
یان ده‌بێ ببێته نێچیری شێره‌كه
یاخود ده‌بێ ببێته نێچیری ڕاوچیه‌كان
یان ده‌بێ له دارستانه بسووتێت
یاخود ده‌بێ له ڕووباره‌كه بخنكێت
له هه‌موو ئاراسته‌كان مه‌ترسی خۆی مه‌ڵاس دابوو , وه هیچ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه یاخود هه‌ڵاتن نه‌بوو .
ئاسكه‌كه بڕیاری دا ئه‌و شته بكات كه له‌و كاته‌یا ده‌یتوانی بیكات , ئاسكه‌كه " هه‌موو سه‌رنجی خۆی خسته سه‌ر له دایكبوونی بێچووه‌كه‌ی و هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی چوارده‌وری خۆی فه‌رامۆش كـرد " .
ئـه‌ی دواتـر چی ڕوویدا ..... !!!
هه‌وره‌بروسكه‌كه ڕاوچیه‌كانی كـوێر كرد ..
وه ئه‌و ڕمه‌ی ڕاوچیه‌كان ئاراسته‌ی ئاسكه‌كه‌یان كرد به‌ر شێره برسیه‌كه كه‌وت و ده‌ست به‌جێ كوشتی .
به هۆی بارانه به‌خوڕه‌كه‌وه ئاگری دارستانه‌كه‌ش كوژایه‌وه ...
بێچووه‌كه‌ش به سه‌لامه‌تی له دایك بـوو ...
په‌ند ....
هه‌ندێك جار هه‌ست ئه‌كه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی ژیان له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی داوی , له‌و كاته‌دا " ته‌نها سه‌رنجت بخه‌ره سه‌ر ئه‌و شته‌ی توانای ئه‌نجامدانیت هه‌یه , باقیه‌كه‌ی تری بۆ خودا جێ بهێڵه و بێ خه‌م به " .
هه‌میشه شتێكی زۆر گرنگت له بیربێت ....
هه‌رگیز مه‌ڵێ " ئه‌ی خودایه من خه‌مێكی گـه‌وره‌م هه‌یه " .
به‌ڵكو بڵێ " ئه‌ی خه‌م من خودایه‌كی گـه‌وره‌م هـه‌یه".
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.