به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، له شارى تامیل نادو كه ده‌كه‌وێته باشوورى هیندستان چه‌ند پیاوێكى هیندى ته‌نها به چه‌كوش و قه‌له‌مبڕى ئاسن به‌ردێكى گه‌وره ده‌كوتن تا له‌ت ده‌بێت.
ڤیدیۆكه به خێرایى له توڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوبۆته‌وه و بینه‌رانى سه‌رسام كردووه، كه تیایدا چه‌ند پیاوێكى خه‌ڵكى هیندستان ته‌نها به چه‌كوش و قه‌له‌مبڕى ئاسن به‌ردێكى گه‌وره ده‌كوتن، به‌رده‌كه 12 مه‌تر درێژه و هه‌رچه‌نده راستى ڤیدیۆكه نه‌زانراوه كه شارى تامیل نادو بێت، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه قسه‌كردنیان زاراوه‌ی شارى تیلانجانه‌ى باشوورى هیندستانه.
وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.