Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:20

پۆمپیۆ گه‌شبینه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر پاراستنی شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان

ئێمه‌ دڵنیاین ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك كه‌ هه‌ردووك لایه‌ن رازیی بكات
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بتوانێ بگاته‌ رێككه‌وتنێك كه‌ هه‌م مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی توركیا بێت و هه‌م ببێته‌ هۆی پاراستنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان.

پۆمپیۆ رۆژی رابردوو له‌ ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات وتی: رێككه‌وتنێك كه‌ هه‌م نیگه‌رانیی توركیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریسمی راسته‌قینه‌ بڕوێنێته‌وه‌ و هه‌م مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ لاببات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نین بۆسه‌ر توركیا، وه‌ده‌ستهاتنی دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌.

پۆمپیۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌: ئێمه‌ دڵنیاین ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك كه‌ هه‌ردووك لایه‌ن رازیی بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.