یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای “ HUAWEI “چینیی به تۆمه‌تی سیخوڕیی له وڵاتی پۆڵۆنیا ده‌ستگیركرا و هاوكاتیش شاره‌زایه‌كی پۆڵۆنیایی ئاسایشی سایبه‌ریی له وڵاتی خۆی ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین دوای ئه‌م رووداوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانیی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌مكاره‌ی حكومه‌تی پۆڵۆنیا ده‌ربڕیوه و داوای له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كردووه كه سه‌باره‌ت به هاوڵاتییه چینییه‌كه به دادپه‌روه‌رییه‌وه بڕیار بده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی فه‌رمی حكومه‌تی چین، كۆمپانیای هوواویی رایگه‌یاندووه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی خۆی له‌كار ده‌ركردووه كه له پۆڵۆنیا به تۆمه‌تی سیخوڕیی ده‌ستگیركراوه.
ده‌وترێ ئه‌م به‌رپرسه چینییه‌ی كۆمپانیای هوواویی ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بسه‌لمێنرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه به نزیكه‌ی 10 ساڵ زیندان سزا بدرێت.
شایه‌نی باسه له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا ئه‌مه دووه‌م به‌رپرسیی چینیی كۆمپانیای هوواوییه كه ده‌ستگیر ده‌كرێت و مانگی رابردووش به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی ئه‌م كۆمپانیایه به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی ئێران له تێپه‌ڕاندنی سزاكانی سه‌ر خۆی، له كه‌نه‌دا ده‌ستگیركرا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.