Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:48

پۆمپیۆ په‌یامێکی گرنگ ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی ئێرانیی ده‌کات

ئه‌مریكا پشتیوانیی گه‌ل و هاوڵاتییانی ئێران ده‌كات له‌ چه‌سپاندنی دیموكراتییه‌تێكی راسته‌قینه‌
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا خوازیاری بیستنی ده‌نگی گه‌لی ئێران و جێگیربوونی دیموكراسییه‌ له‌م وڵاته‌دا.

پۆمپیۆ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌وه‌ ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی ئێرانی كرد، ده‌ڵێت: ئه‌مریكا پشتیوانیی گه‌ل و هاوڵاتییانی ئێران ده‌كات له‌ چه‌سپاندنی دیموكراتییه‌تێكی راسته‌قینه‌ له‌ناو ئێراندا كه‌ ده‌ست نه‌بات بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها پشتیوانیی حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیا شیعه‌كانی عێڕاقیش نه‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی كۆنفڕانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ڤارشۆی پایته‌ختی پۆڵۆنیا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتی: كۆنفڕانسه‌كه‌ زۆر به‌رفراوان ده‌بێت و وڵاتانێك له‌ ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌مریكای باشوور به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌و كۆنفڕانسه‌دا تاوتوێی په‌یماننامه‌یه‌ك ده‌كه‌ین  سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی سه‌قامگیریی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرداره‌كانی ئێران و تیرۆریسم.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.