رۆژی شه‌ممه 2019/1/12 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یانه‌ى ده‌روازه كرا، دواى گفتوگۆ بڕیاردرا یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به خۆى ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه ده‌كات، به پێی رێنمایی و یاسای یانه‌كان.
2- بڕیاردرا به دوورخستنه‌وه‌ى فۆتۆگرافه‌رى وه‌رزشى (سه‌لام عه‌لى) له‌سه‌رجه‌م یاریگه‌كانى كوردستان و نابێت له نێو یاریگه‌كان ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌یش به هۆى ده‌رچوون له له گیانى وه‌رزشى و ره‌وشتى پیشه‌ى فۆتۆگرافى و نانه‌وه‌ى ئاژاوه، داوایش له لێژنه‌ى راگه‌یاندنى یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین باجى تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى لێ بسێنرێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كرێت.
3- داوا له نوێنه‌رانى یانه سهركهتووهكانى قۆناخى كۆتایی خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2019/1/19 له كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- ئه‌و یاریزانانه‌ى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 یارییان نه‌كردووه و ناویشیان له لیستى یاریزانان هه‌بووه، ده‌توانن به ده‌ستبه‌رداربوون بچنه یانه‌یه‌كى دیكه یارى بكه‌ن.
5- داوا له هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى هه‌ڵۆ (هۆگر سه‌عدى و عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان) ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2019/1/19 له كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان ئاماده‌بن.
6- دابه‌زینى هه‌ردوو یانه‌ى (شێخان و كفرى) بۆ خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020، به هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه له دواوه‌ى ریزبه‌ندى گرووپه‌كانى خۆیان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 بوون.
7- له یارى نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانى له خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى به كارتى سوور و جنێودان به ستافى ناوبژیوانان له لایه‌ن گۆڵپارێزى یانه‌ى زاخۆ (مسته‌فا ئه‌حمه‌د) ژماره (1) بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، یه‌ك یارى سزا و یه‌ك یارى به هۆى كارتى سوور.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
8- له یارى نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانى له خولى نایابى كوردستان، به هۆى كۆنترۆڵ نه‌كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى زاخۆ به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆك و ته‌واوى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى زاخۆ ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2019/1/19 له كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌ڕۆ بۆ كارى پێویست له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
9- دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یارى (سه‌لیم نورى) بۆ سێ هه‌فته به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى.
10- دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان (ئه‌رسه‌لان قادر) بۆ یه‌ك یارى به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى.
11- دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یارى (مه‌جید ره‌شید) بۆ سێ هه‌فته به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى.
12- له یارى نێوان ئاكرێ و برایه‌تى له خولى نایابى كوردستان، به هۆى كۆنترۆڵ نه‌كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاكرێ به بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار و، ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى ئاكرێ به كۆنترۆڵكردنى جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌یان.
13- خولى لاوانى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 له رۆژى هه‌ینى 2019/3/15 به به‌شدارى (13) یانه به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت.
14- نووسراوى فه‌رمى یانه‌ى برایه‌تى ژماره 8 له رێكه‌وتى 2019/1/9 په‌سه‌ند نه‌كرا و ره‌تكرایه‌وه، به هۆى نه‌بوونى هیچ پاساوێكى یاسایی تۆپی پێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.