به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوز، مارێك له جۆرى پایپون له‌نێو مه‌له‌وانگه‌ى ماڵێكدا دۆزرایه‌وه له شارى كوینسلاندى وڵاتى ئوسترالیا ماره‌كه زیاتر 500 گه‌نه‌ى لێهاتبوو.
تۆنى هاریسۆن ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى گرتنى ماره له گولد كوست و بریزبان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ بى بى سى رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ماره‌كه‌یان بۆ سه‌نته‌رى چاره‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵان برد و نزیكه‌ى زیاتر له 500 گه‌نه‌ى تێ ئاڵابوو.
تۆنى هاریسۆن گوتیشی ماره‌كه له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانى و چاره‌سه‌ركردنى خۆى په‌ناى بۆ نێو مه‌له‌وانگه‌كه بردووه، هه‌روه‌ها گوتیشى ماره‌كه له حاڵه‌تێكی قورس‌دا بووه و هه‌موو ده‌موچاوى ئاوسابوو و وا دیار بووه به‌هۆى ئه‌و گه‌نانه‌وه ئازارى هه‌بووبێت، بۆیه په‌ناى بۆ نێو مه‌له‌وانگه‌كه بردووه.
هاریسۆن له لێدوانه‌كه‌یدا گوتى: توانرا چاره‌سه‌ى پێویستى بۆ بكرێت و له ئێستادا ره‌وشی ماره‌كه به‌ره‌و باشى ده‌ڕوات.
هاریسۆن له دریژه‌ى لیدوانه‌كه‌یدا گوتى ماره‌كه كه ناومان ناوه نایك بۆ ماوه‌یه‌ك له نۆرینگه‌ى سروشتى كورومبیان ده‌مێنێته‌وه و دواى باشبوونى به‌ته‌واوى، ئازادی ده‌كه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه پرۆفیسۆر برایه‌ن فراى له زانكوى كوینزلاند ئاماژه‌ى به‌وه داوه مار زۆر جار ژماره‌یه‌كى بچووك له گه‌نه یا مشه‌خۆرى دیكه له ده‌شت و كێ‌و هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام نه‌ك به‌و رێژه زۆره‌ى كه "نایك" تووشى ببوو.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.