بڕایان هووك نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆكاروباری ئێران له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی حكومه‌تی سووریا بدات وڵاته‌كه‌ی ئاوه‌دان بكاته‌وه، مه‌رجی هه‌یه كه ئه‌ویش ده‌رچوونی ئێرانه له‌م وڵاته.
بڕایان هووك كه وێڕای مایك پۆمپیۆ وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیماراته، له دیمانه‌یه‌كدا وتی: تا ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی ئێران و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌م وڵاته به ته‌واویی خاكی سووریا جێنه‌هێڵن، ئه‌مریكا ئاماده نییه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه دواتریش وێڕای ئاماژه به چاره‌نووسی لوبنان وتی: رێگه ناده‌ین حكومه‌تی ئێران ئه‌و به‌ڵایه به‌سه‌ر سووریا بهێنن كه به‌سه‌ر لوبنانیان هێنا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه یارمه‌تییه‌كانی خۆمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا راده‌گرین و رێكاری جۆراوجۆرمان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.