Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 07:01

دەیان موسڵمانی رۆھینگیا لە ھیندستانەوە ئاوارەی بەنگلادیش بوون

١٨ ھەزار موسڵمانی رۆھینگیا وەک ئاوارە لە ھیندستان تۆمارکراون
کوردستان TV
100%

بەرپرسێک لە پۆلیسی بەنگلادیش رایگەیاند، دەیان موسڵمانی رۆھینگیا دوای ئەوەی لە ھیندستانەوە سنوورداش کران، وەک ئاوارە گەیشتوونەتە بەنگلادیش.

بەرپرس لە بنکەی پۆلیسی ئوخیا لە بەنگلادیش، ئەبو خێر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە تەنھا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، پێشوازیانکردووە لە ٤٨ موسڵمانی ئاراکان کە لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ ھەن، ئەمەش دوای ئەوەی لە ھیندستان سنوورداش کرابوون.

ئەبو خێر ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئاوارانەیان رەوانەی کەمپی ئاوارەکانی رۆھینگیا لە شاری کوکس بازار باشووری رۆژھەڵاتی بەنگلادیش کردووە.

ھاوکات بەپێی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی "تریبون"ی بەنگلادیشی بڵاوکراوەتەوە، تەنھا لە میانی ١٠ رۆژی رابردوودا، ٤٦٨ موسڵمانی ئاراکان لە ھیندستانەوە پەڕینەتەوە بەنگلادیش.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٨ ھەزار موسڵمانی رۆھینگیا وەک ئاوارە لە ھیندستان تۆمارکراون و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەڵام ناوە ناوە لە لایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە سنوورداش دەکرێنەوە. 


سه‌رچاوه‌ ــ AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.