قه‌یرانی دارایی وڵاتی " ڤه‌نزولیا " دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌ی بێزار کردووه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان په‌نا بۆ هه‌موو کارێک ده‌به‌ن .
به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دانیشتووانی ڤه‌نزولیا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر گۆڕستانه‌کان و وێڕای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کان و دزینی ئاڵتون و شته گرانبه‌هاکانی نێو ئه‌و گۆڕانه ، پاشماوه‌ی جه‌سته‌ی مردووهکانش به‌و که‌سانه ده‌فرۆشن که خۆیان وه‌ک فاڵچی و سیحرباز ده‌ناسێنن.
له وڵاتی ڤه‌نزولیا و له ده‌یه‌کانی 1930 و 1940دا مردووه‌کان له گه‌ڵ ئاڵتون و که‌لوپه‌لی گرانبه‌های له‌م شێوه‌یه به خاک سپێردراون ، ئه‌مه‌ش وایکردووه که گۆڕستانه‌کانی کاراکاسی پایته‌خت ببێته شوێنی چالاکی ئه‌و که‌سانه‌ی که گۆڕه‌کانیان بۆ دزی هه‌ڵبژاردووه.
ده‌یلی میل ڕایگه‌یاندووه که ته‌نانه‌ت گۆڕی جاکین کاسترۆ سه‌رۆک کۆماری ساڵانی 1800 که‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلی ئه‌و دزییانه و پاشماوه‌کانی جه‌سته‌ی وون بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.