Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:18

مێژووی دروستکردنی مۆبایل

مارتن کۆپەری ئەمریکی یەکەم کەس بوو مۆبایلی بێتەلی داھێنا
کوردستان TV
100%


یەکێک لەو ئامێرانەی کە ڕۆژانە زۆرترین کات بەکاری دەھێنین و یەکێکە لەو داھێنانەی کە سودێکی زۆری بە مرۆڤایەتی کردوە بەجۆرێک وەک و پێویستی ژیانی لێ ھاتوە بریتیە لە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن جا چ مۆبایلە ھۆشمەندەکان بن یاخود ئەو مۆبایلانەی کە کۆنن و مۆبایلی ھۆشمەند نین .

مۆبایل بە گشتی  یەکێکە لە ئامێرە گەرۆکەکانی پەیوەندی کردن کە پشت بە بەپەیوەندی کردنی بێتەل دەبەستێت لە ڕێگەی تاوەرەکانی پەخش لە چوارچێوەیەکی دیاری کراو . 

سەرەتا ئەم ئامێرە تەنھا بۆ پەیوەندی کردن بەکار دەھات بەجۆرێک بەکارھێنەر تەنھا دەیتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی پێ ئەنجام بدات و دوای بەرەو پێش چوونی توانرا لە ڕیگایەوە نامەی ئاسای ئاڵو گۆڕ پێ بکرێت .

دوای شۆرشی بەرەو پێش چوونی ئامێرە ھۆشمەندەکان بەرە بەرە ئەو ئامێرە بەرەو زیرەکی زیارتر چوون بە شێوەیەک وای لێھات چەند ئامێرێکی گەورە و زەبەلاحی لە ناو یەک ئامێری ھۆشمەندی بچووک کۆ کردوە وەک کۆمپیوتەر و ئامێری پەیوەندی بێتەل و حاسیبە و چەندین ئامێری تر کە لە پێشوو دا قەبارەی ھەریەک لەو ئامێرانە زۆر گەورەبوون ..
ئامێری مۆبایل مێژووی سەر ھەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧کە کۆمپانیای  لۆستی تەکنۆلۆژی دەستی کرد بە تاقی کردنەوە ، بەڵام ئەو کۆمپانیایە نەی توانی ببێتە خاوەنی بەرھەم ھێنانی یەکەم مۆبایل .

مارتن کۆپەری ئەمریکی  کە توێژەر بوو لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ پەیوەندییەکان لە شیکاگۆ، توانی ئەو داھێنانە بکات و لە  ٤/٣/ ١٩٧٣ یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدا بەمەش ببێتە یەکەم کەس کە مۆبایلی بێتەلی داھێنا .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.