یهكێك له هۆكارهكانی ئۆکساندنی خانەکانی جەستە بریتییه له جگهرهكێشان ، هەربۆیە جگهرهكێشهكان رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سییان پێویستە .
ماددە زیانبەخشەکانی جگەرەش رێژەی مژینی بەها خۆراکیەکان کەمدەکەنەوە بەتایبەت ڤیتامین سی بە رێژەی لە %40، جگەرلەوەی چوونی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە تێکدەدات.
روان عەتا كه پسپۆڕێکی بواری خۆراکه " لە رێگای ماڵپەڕی foochia ئاشكرایدهكات ، ئەو کەسانەی جگەرەدەکێشن، پێویستە بە رێژەیەکی زۆر ئەو خواردنانە بخۆن کە ڤیتامین سی تێدایە، هاوکات ڤیتامین ئی، چونکە دژە ئۆکسانن و یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدەن.
ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین سی تێدایە وەک " پرتەقاڵ و لیمۆ و زەیتی زەیتون و سەوزەوات و چەرەسات، هاوکات بیبەر و کاهو" لەگەڵ ئەوەشدا شیر و پێکهاتەکانی بۆ پاراستنی ئێسک پێویستە .
کەمی ڤیتامین سی هۆکارێکە بۆ زوو ماندووبوون و دڵەڕاوکێی زۆر، هاوکات یاریدەی چالاکیەکانی مێشک و تەندروستی پێست و ئێسک دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.