دوای ئەوەی ساڵی 2017 كەنەدا پێشوازی لە زیاتر لە 286 هەزار پەنابەر كرد ، ئێستا هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ كۆچبەران دەركرد كە لە پلانی 3 ساڵی داهاتوویدا ژمارەیەكی گەورەی پەنابەران وەردەگرێت .
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری یو ئێس ی ئەمریكی كەنەدا دەرگای وڵاتەكەی واڵا دەكات بۆ پێشوازی كردن لە 1 ملیۆن پەنابەر لە نێوان ساڵانی 2019 تا 2021 . ئەحمەد حوسێن وەزیری كۆچبەرانی كەنەدا رایگەیاند كە پەنابەران خزمەتێكی گەورەیان پێشكەش بە كەنەدا كردووە ، سەركەوتنیان لە ئایندەدا پشتیان پێ دەبەستین و بەردەوام دەبین لە پێشوازی كردنیان .
هەوڵی جیدی دەدەین و كار دەكەین كە بە باشترین شێوە بەخێرهاتنیان بكەین و لە گەڵ كۆمەڵگەی كەنەدیدا بیانگونجێنین .
بەپێی راپۆرتی ساڵانی وەزارەتی كۆچبەرانی كەنەدا كە پێشكەشی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە ، ئاماژەی داوە كە ساڵی 2019
330 هەزار پەنابەر و 341 هەزار بۆ ساڵی 2020 و 350 هەزار پەنابەر بۆ ساڵی 2021 وەردەگرێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.