ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
دامه‌زرێنه‌ری ووڵاتی سه‌نگاپوره لی كوان ی‌و ده‌ڵێت" ووڵات به فێركردن ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه من كه ده‌سه‌ڵاتم گرته ده‌ست له ووڵاتێكی زۆر ھه‌ژار گرنگیم به ئابوری دا زیاتر له رامیاری، وه گرنگیم به فێركردندا زیاتر له سیسته‌می حكومڕانی".
بێگومان سیسته‌می فێركردن له سه‌نگاپوره یه‌كێكه له سیسته‌مه ھه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان له جیھاندا له پێش ژاپۆن وكۆریای باشوریش دێت، كه ئامانجی سیسته‌می فێركردن له سه‌نگاپوره بریتیه له بنیاتنانی كه‌سایه‌تی به‌ھێز بۆ منداڵ و په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه دیدگای سه‌نگاپوره دیدگایه‌كی په‌ره‌پێدان و بنیاتنانه له فێركردن له تاكه به‌رووبوومی سروشتی كه ئه‌ویش میلله‌ته‌كه‌یه‌تی.
ئامانجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردن له ووڵاتی سه‌نگاپوره دۆزینه‌وه‌ی به‌ھره‌ی ھه‌موو قوتابییه‌كه ھه‌ریه‌كه و به جیا بۆ گه‌یشتن به‌و به‌ھره‌یه ھه‌موو توانایه‌ك بۆی ده‌ڕه‌خسێنێ وه په‌رۆشی فێربوون له ناخی قوتابی ده‌چێنێ به درێژایی ژیانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ھره‌كه‌ی و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی به‌به‌رده‌وامی، جودا له‌وه‌ی كه له قوتابخانه‌ش ده‌رده‌چێت. به‌ڵكو ئه‌و ره‌خساندنه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داھاتوودا بتوانن سوود و قازانج به ووڵات و نیشتمان و میلله‌ته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ، وه به‌رده‌وام بێت له‌فێربوون ھه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ره‌نگی دایه‌وه له ووتاری (لی كوان ی‌و) له ساڵی (١٩٧٧)دا له‌پێناسه‌ی پیاوی خوێنده‌وار" ئه‌و پیاوه‌یه كه راناوه‌ستێ له خوێندن و فێربوون ، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت بخوێنێ و فێر ببێت"، وه ئه‌و سیسته‌مه‌ی فێركردنه‌ی كه ئێستا له سه‌نگاپوره خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات ده‌توانین بلێین یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی (لی كوان ی‌و)بۆیه‌ش به رێكه‌وت و قه‌زا و قه‌ده‌ر نه‌بووه كه ته‌رمه‌كه‌ی له ناو (زانكۆی سه‌نگاپوره‌ی نیشتمانی) ناشتراوه.
ئه‌گه‌ر به كورتی ته‌ماشای رێچكه‌ی سه‌نگاپوره بكه‌ین له گه‌شه‌پێدانی فێركردن له دوای سه‌ربه‌خۆیی بوونی له ووڵاتی مالیزیاوه له ساڵی (١٩٦٥) ده‌ستیان كرد به درووست كردنی قوتابخانه و دامه‌زراندنی مامۆستایان، دواتریش له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ھه‌ستی كرد قوتابییه‌كی زۆر قوتابخانه جێ ده‌ھێلن و قوتابخانه‌كان ئه‌و گرنگه‌یان نییه، بۆیه ده‌ستیان كرد به چاكسازی كردن له پرۆگرامه‌كانی خوێندن و رێكخستنی په‌رتووكی قوتابخانه‌كان و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی پشكنینی قوتابخانه‌كان، دواتر له كۆتایی ھه‌شتاكان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی درووست كرد به كارگێڕی سه‌ربه‌خۆ و له نه‌وه‌ده‌كان به‌ھه‌مان شێوه گرنگی به درووست كردنی ئه‌و جۆره قوتابخانانه درا له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌ست پێشخه‌ری چاكسازی، یه‌كه‌میان له ساڵی (١٩٧٧)بوو به ناوی ده‌ست پێشخه‌ری (قوتابخانه‌كانی بیركردنه‌وه...فێربوونی نه‌ته‌وه) ئه‌وه‌شیان له سه‌ر چوار پره‌نسیپ و بنه‌مابوو ئه‌وانیش (دووباره ھه‌ڵسه‌نگاندنی كرێی مامۆستایان، زیاتر سه‌ربه‌خۆی بوونی قوتابخانه‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌ی پشكنین، ھه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابخانه باشه‌كان) واته چاكسازی گشتگیر، وه له ساڵی (٢٠٠٥) حكومه‌ت سیاسه‌تی نوێی فێركردنی داھێنا كه ئه‌ویش بریتی بوو له (خوێندنی كه‌م....فێربوونی زۆر) كه مامۆستایانی ھاندا له سه‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌یان له كوالێتی فێركردن و گرنگی زیاتری پێ بده‌ن. له سیسته‌می فێركردنی سه‌نگاپوره زۆر گرنگی به توانا و به‌رزكردنه‌وه‌ی لێھاتوویه‌تی مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ر ده‌درێت له ئه‌نجامی به‌رنامه‌ی راھێنان و مه‌شق و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان و مامۆستاكانیان په‌یوه‌ندی به (په‌یمانگای فێركردنی نیشتمانی) ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له ژێر چاودێری ده‌بن له پێناو دیاری كردنی رێچكه‌یه‌كی ته‌ندروست و گه‌نجاوبۆیان، ده‌توانرێ به‌ھره و تواناكانیان بزاندرێ بۆ ئه‌وه‌ی له داھاتوودا بۆ رۆڵ بینی سه‌ركرده ئاماده بكرێن، له ھه‌موو قوتابخانه‌كان سه‌نگاپوره له سه‌رده‌رگاكانیان درووشمی (قوتابخانه بیرده‌كاته‌وه... نیشتمان فێرده‌بێت) نوسراوه كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ گرنگیدان به قوتابخانه و رۆڵی مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه گۆڕینی كۆمه‌ڵگه و ووشیاركردنه‌وه‌یان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی نیشتمان.
له كۆتاییدا ده‌لێم گرنگه ئێمه‌ش له ھه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند توانیومانه له رێگای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی وولاتێكی ھه‌ره پێشكه‌وتوو له سیسته‌می فێركردن كه سه‌نگاپوره‌یه وه‌ربگرین، چونكه گه‌ربمانه‌وێ له په‌روه‌رده و فێركردن پێشبكه‌وین، ده‌بێ ته‌ماشای ئه‌و ووڵاتانه بكه‌ین كه له په‌روه‌رده و فێركردن پێشه‌نگن و ئه‌زموونی ئه‌وان لێره په‌یڕه‌و بكه‌ین، له خۆمان ده‌پرسین ئایا ئێمه دوای ئه‌و ھه‌موو ساڵه به ھه‌موو وورده‌كارییه‌كانه‌وه سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنمان چه‌ند چۆته پێش؟!
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.