Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:28

به‌های‌ لیره‌ی‌ تورکی‌ دابه‌زی

پاش هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی‌ تره‌مپ
کوردستان TV
#13
100%


پاش ئه‌وه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا هۆشداری‌ توندی‌ دایه‌ توركیا له‌هێرشنه‌كردنه‌ سه‌ر كوردی‌ سوریا، راسته‌وخۆ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكیدا دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی كانوونی دوومی 2019 جارێكی دیكە بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی تۆماركرد، و بەیانی ئەمرۆ نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 5.53 لیرەی توركی بوو لەكاتێكدا دوێنێ بەهای دۆلارێك 5.45 بوو.

ساڵی‌ رابردووش پاش ئه‌وه‌ی‌ توركیا قه‌شه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكیی‌ ده‌ستگیر كرد، به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ تره‌مپ له‌باره‌ی‌ سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر توركیا، به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی بەرێژەی نزیکەی (30%) دابه‌زیبوو.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داڕمانی‌ ئابووری‌ توركیای‌ كرد ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و وڵاته‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردی‌ سوریا، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردووشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا گرژی‌ و ئاڵۆزیی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ به‌تایبه‌ت پاش بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا و راگه‌یاندنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ توركیا بۆ سه‌ر كوردی‌ سوریا، پێویستە كوردەكانیش توركیا توڕە نەكەن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.