یه‌كه‌مین میهره‌جانی ناوچه‌یی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی له ژێر ناوی (هه‌وارگه‌ی موكریان) بۆ یادی مامۆستا (ڕه‌سوڵ نادری) له ته‌لاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو.
(شۆڕش مه‌عروفی) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئه‌و میهره‌جانه رایگه‌یاند: (هه‌وارگه‌ی موكریان) به هاوكاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، شاره‌داری شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چووه، وتی: ئه‌م میهره‌جانه له سێ به‌شی (به‌یت و حه‌یران، مۆسیقای فۆلكلۆر‌و ئامێری فۆلكلۆر) پێكهاتبوو كه له به‌شی یه‌كه‌مدا هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (مام خدر قادری) (خله ده‌رزی)، (مام ڕه‌سوڵ قاره‌مانی) (مام ڕه‌سوڵ ڕه‌حمانی) (قادر غه‌ریب، عه‌زیز عه‌لی سوور، ده‌روێش ره‌حمان، عه‌بدولڵاو بایز به‌ختوو و سه‌ڵاح خزری) به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان ئاراسته كرد.
(شۆڕش مه‌عروفی) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه (مام ڕه‌سوڵ ره‌حمانی) به (96) ساڵ ته‌مه‌نیه‌وه به چه‌ند زمانی كوردی، ئه‌رمه‌نی، عیبری حه‌یران و فۆلكۆر ده‌خوێنێت، وتیشی: له به‌شی ئاواز‌و مۆسیقای فۆلكلۆر، ئاماده‌بووان گوێبیستی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی هونه‌رمه‌ندان (ئیبراهیم قادری، عه‌لی گڵێنانی، سه‌ید ئیبراهیم سه‌قزی، موحه‌مه‌د خه‌لیفانی، موحه‌مه‌د ناهیدو ره‌حیم سه‌رده‌شتی) بوون.
به وته‌ی ناوبراو له به‌شی ئامێره نه‌ریتی و فۆلكلۆرییه‌كانیشدا هونه‌رمه‌ندان (عوسمانه سوور، قودره‌ت ئاغایی، حه‌مزه شه‌ریفی، موحه‌مه‌د قه‌ره‌بلاغی، سوله‌یمان وه‌ستا قادری، جه‌عفه‌ر به‌ربه‌ست، خالد نادر پوور، موراد حه‌بیبی، ره‌حمان پیرانی، لوقمان شه‌نگه، عه‌لی موسته‌فا ئازه‌ر، عه‌بدولڵا به‌قه‌وه‌ت و لوقمان ئیسماعیلی) به ژه‌ندنی ئامێره‌كانی نه‌رمه نای، شمشاڵ، دیوان، ده‌هۆڵ و سورناو هه‌روه‌ها ئامێره به‌ڕۆژه‌كانی وه‌ك ڤیلۆن و كۆرگ كه‌شێكی تایبه‌تیان له‌و میهره‌جانه‌دا خه‌ملاند.
مه‌عروفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌ره‌ڕای ژه‌نیاری جه‌عفه‌ر ئه‌مینی به نوێنه‌رایه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا موحه‌مه‌د ماملێ و سه‌نتوورژه‌ندنی (ئاوان موسته‌فاپووری) شه‌ش ساڵه وه‌ك به‌شی ده‌ره‌كی، ڕێز گیرا له هه‌وڵی چه‌ندین ساڵه‌ی مامۆستای پێشه‌نگ (خدر ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی) وه‌ك میوانی تایبه‌تی میهره‌جانی (هه‌وارگه‌ی موكریان).
مامۆستا ڕه‌سوڵ نادری كه ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی (85) ساڵیدا له مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی بواری فۆلكلۆری كوردی كه به‌رهه‌مێكی زۆری له بواری (حه‌یران)، (لاوه‌ك)، (به‌سته) و (گۆرانی) تۆمار كردووه‌و به گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی خۆش و نه‌قڵ و نه‌زیره‌ی كورده‌واری، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می به نرخی له دوای خۆی به جێهێشتووه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به ئه‌ده‌بی زاره‌كی كوردی كردووه.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.