دوای دامه‌زراندنی چه‌ندین كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، شارهزایانو ئه‌ندازیارانی بواری ئۆتۆمبیل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی ئه‌و پیشه‌سازییه‌و داهێنانی نوێ، هاوكات له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كهمو كورتی‌و كێشه‌كانی ئۆتۆمبێل.
زۆر جار كه شۆفێر هه‌ست به‌ناته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات گرنگی پێنادات تا به‌ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌كار ده‌كه‌وێت، كاتێكیش ده‌یباته لای فیته‌ر یان وه‌رشه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، ده‌رده‌كه‌وێت بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ره‌به‌ره لاواز بووه تا به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وتوه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا باسی نیشانه‌كانی لاوازبوونی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ین، كه به‌شێك له‌شۆفێران پێوه‌ی گیرۆده ده‌بن، هه‌ر بۆیه ئهندازیارانو شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل چه‌ند خاڵێكیان ده‌ست نیشان كردوه كه نیشانه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت.
هه‌ندێك له‌و نیشانه سه‌ره‌كیانه‌ی كه ده‌ری ده‌خه‌ن، بزوێنه‌ر به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت بریتین له: -
- ڕۆنی ناو بزوێنه‌ر زوو زوو ڕون ده‌بێته‌وه‌و چه‌وری نامێنێت‌و توانای چه‌وركردنی پارچه‌كانی ناو بزوێنه‌ره‌كه‌ی نامێنێت، له‌و كاته‌شدا سه‌رجه‌م پارچه‌كانی ناو بزوێنه‌ر توشی داخوران دهبنو له‌كار ده‌كه‌ون.
- ده‌رچونی دوكه‌ڵی زۆر لهئاگزۆزی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه بزوێنه‌ر ئه‌و به‌نزینه‌ی بۆی دێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست نایسوتێنێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات كێشی ئۆتۆمبیله‌كه كه‌م ببێته‌وه‌و فشاری زۆری بكه‌وێته سه‌ر.
- زۆر جار له‌كاتی ئیش پێكردن یان ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلدا هه‌ست به‌له‌رزینی بزوێنه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هۆكاری خراپبوونی به‌شێكی ناو بزوێنه‌ره، كه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بێگومان زیان بهپارچهكانی دیكه ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌كی ناو ئۆتۆمبیل به‌ستراوه به‌پارچه‌یه‌كی دیكه‌وه‌و كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر یه‌كتری هه‌یه.
- هه‌ندێ جار شۆفێر هه‌ست به‌وه ده‌كات هه‌رچۆنێك پێ بهپایدهری به‌نزیندا بنێت ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ناگاته خێرایی پێویست ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه بزوێنه‌ر لاواز بوه‌و توانای ئه‌وه‌ی نیه هێزی ته‌واو بۆ خولانه‌وه‌ی تایه‌كان بنێرێت، بۆیه ناتوانێت بگاته ئه‌و توانایه ئۆتۆمبیله‌كه بگه‌یه‌نێته خێرایی پێویست.
ئه‌وانه‌ی باسكران دیارترین نیشانه‌كانی لاواز بونی ئۆتۆمبیله، هه‌ركاتێك شۆفێر هه‌ستی به هه‌ریه‌كێك له‌و نیشانانه كرد پێوسته به‌زوترین كات ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته لای فیته‌ر یان وه‌رشه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئۆتۆمبیل وایه سه‌رجه‌م پارچه‌كانی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌و لاواز بونی هه‌ر پارچه‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر پار چهیهكی دیكه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌و فه‌رامۆش كردنی، پاش ماوه‌یه‌ك تێچونی چاككردنهوهكهی زۆر زیاتر دهبێتو كاتێكی زۆرتریشی پێویسته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.