به گوێرهی گرته ڤیدۆیهك دهردهكهوێت لە ویلایەتی میناس جیرایسی بهڕازیل کە جاڵجاڵۆکە وەكو باران لە ئاسمانەوە دەبارێت .
بهگوێرهی ههواڵێكی سكای نیوز کوڕێكی جوتیاری بهرازیلی لەو کاتەی کە سەردانی کێڵگەکەی کردووە لە ویلایەتی میناس جیرایسی بهڕازیل، بینیویەتی کە جاڵجاڵۆکە وەكو باران لە ئاسمانەوە دەبارێت، لەگەڵ ئەوەی فریاکەوتووە کە ڤیدیۆیەکی ئەو ڕووداوە تۆماربکات بەڵام نەیزانیوە هۆکاری فڕین و بەربوونەوەی ئەو جاڵجاڵۆکانە چییە .
لەو بارەیەوە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە وتوویانە هەموو ئەو جاڵجاڵۆکانە نەدەکەوتنە سەر زەوی، بەشێکیان هەر بە ئاسماندا دەفڕین و بە خێراییەکی زۆر بە هەموو ئاڕاستەکاندا دەڕۆیشتن .
شیاوی ئاماژه پێدانه پسپۆڕان ئاشکرایانکردووە، هۆکاری ئەوەی وایکردووە ئەو جاڵجاڵۆکانە هەر بە ئاسمانەوەبن و نەکەونە سەر زەوی، کەشی گەرم و شێداری ئەو ناوچەیە بووە .
ههروهها ئاماژەیان بەوەشداوە ئەم جۆرە جاڵجاڵۆکانە بە خێرایی تۆڕ بۆ خۆیان دروستدەکەن و بە هەموو جەستەیاندا دابەشی دەکەن، ئینجا ئەو تۆڕانە بە ئاسماندا بەرزدەبنەوە بەهۆی پلەی گەرمی و شێداریی کەشەوە هەروەها جاڵجاڵۆکەکان سوود لەم حاڵەتە وەردەگرن بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانیان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.