Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 09:18

هاوپه‌یمانی فه‌تح: رێگا ناده‌ین عێراق ببێته‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکا

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچه‌كه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ رێگا ناده‌ن عێراق ببێته‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

محه‌مه‌د به‌لداوی، په‌رله‌مانتارله‌هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌لێدوانێكیدا به‌ ئیتیجا پرێسی راگه‌یاندووه‌: به‌مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچه‌كه‌، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق بكاته‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانیان، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگای پێ ناده‌ین.

ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵ بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ عێراق ده‌دات.

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.