به‌پێى هه‌واڵێكى فوكس نیوز، له ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنای سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا لۆریه‌كى گه‌وره‌ى گواستنه‌وه‌ى شكۆلاته‌ى شل وه‌رده‌گه‌ڕێت و ڕووبارێك له شكۆلاته دروست ده‌كات.
لۆریه‌كه 18 هه‌زار ته‌ن شكۆلاته‌ى خاوى هه‌ڵگرتبوو به‌هۆى هۆكارێكه‌وه كه تا ئێستا نه‌زانراوه وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆى لێچوونى شكۆلاته له لۆریه‌كه‌وه رێگاكه هه‌مووى بوو به شكۆلاته.
ده‌سته‌ى فریاكه‌وتن چوونه سه‌ر رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هۆى وه‌رگه‌ڕانى لۆریه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستاش هۆكاره‌كه نه‌زانراوه، خۆشبه‌ختانه كه‌س به‌هۆى ئه‌و رووداوه بریندار نه‌بووه و ده‌سته‌ى فریاكه‌وتن لۆریكه‌یان به‌تاڵ كرد و به‌هۆى زۆرى شكۆلاته‌كه ڕووبارێك له شكۆلاته له‌سه‌ر رێگاى گشتى وێستباوند كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى فلاگستاف رووی دا و لقى سه‌لامه‌تى گشتى له تویته‌ر وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.