Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:51

ڕەحمانی به‌ زمانی فارسی کتێببێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

لە حەوت بەشی جیا پێکهاتووە
کوردستان TV
100%


لە نووسینی " میکائیل ڕەحمانی" هونەرمەندی خەڵکی سنە ، كتێبی " سەرەتایەک بۆ مێژووی هونەری کوردستان و جوانیناسیی چیا " بە زمانی فارسی چاپ و بڵاو کرایەوە .

سەرەتایەک بۆ مێژووی هونەری کوردستان و جوانیناسیی چیا ، لەخۆگری مێژووی هونەری کوردستانە لە چاخی بەردین و ئەشکەوتەوە تا سەردەمی مۆدێڕن و هاوچەرخ .

هاوکات لە بەشێکی دیکەدا پرژاوەتە سەر هونەری هونەرمەندانی کوردی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا ، کتێبەکە بەشێکی دیکەی تارەخان کراوە بۆ پرسی جوانیناسیی لە هونەر و کولتووری کورددا.
 
ئه‌م كتێبه‌ لە حەوت بەشی جیا پێکهاتووە و کە شەش بەشی بۆ تاوتوێی سەردەم و قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی هونەری کوردستانە هەر لە چاخی بەردینەوە بگرە هەتا سەردەمێ ئێستا. لە بەشی کۆتاییشدا بەناوی " جیوانیناسیی چیا " بە شێوەیەکی جیاواز پرژاوەتە سەر ناوەرۆکی هونەر و فەرهەنگی هونەری کورد و کوردستان .
 
كتێبی " سەرەتایەک بۆ مێژووی هونەری کوردستان و جوانیناسیی چیا "  هونەری و مێژووییە بۆ یەکەم جارە لە شێوازی کتێبدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. هاوکات پرژاوەتە سەر هونەری هونەرمەندانی کورد لە شارە جیاجیاکانی وەک: "حەسەکە، قامیشلوو، سلێمانی، دیاربەکر، هەولێر، سنە، کرماشان، سەقز، بۆکان و مەریوان" و  تەنانەت ڕەوتی هونەری کورد لە شارەکانی "تاران، ئیستەبووڵ و دیمەشق"یش تاوتوێ کراوە.

هونەرمەند و نووسەر " میکائیل ڕەحمانی "  لەدایکبووی ساڵی 1987ی سنەیە و لە پێشینەی هونەریی خۆیدا چەندان پرۆژە و ڕێکخستنی پیشانگەی هەیە و لە بوارەکانی هونەری هاوچەرخدا چالاکە و دامەزرێنەری کۆڕی "ساڵانەی هونەری هاوچەرخی سنە "یە و لەبارەی پیشانگەکانی وێنە و شیوەکاری چەندین ئەندێشەی ڕەخنەگرانی خستووەتە ڕوو. هاوکات لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دیاربەکر لە باکووری کوردستان، چەندین کۆڕ و سمیناری ساز کردووە.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.