لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پسپۆڕانی زانکۆی " پریگهامی تایبەت بە ژنان " ئاشكرایانكردووه كه ڤیتامینەکان سوود و زیانی بۆ جەستە هەیە و پەیوەستە بە تایبەتمەندیەکانی کەسی و بۆماوەییەوە.
له ههوالێكی " arabic.rt" هاتووه ، لێکۆڵەرەوان هەوڵیانداوە چالاکی ڤیتامینەکان لە جەستەدا دیاریبکەن لەرێگا جیاوازە بۆماوەییەوەکانەوە، بۆ نمونە هەمان ڤیتامین دەتوانێت کاریگەری ئیجابی و سلبیشی هەبێت .
سهبارهت بهم پرسه زاناکان بڕیاریاندا بە لێکۆڵینەوە لە ڤیتامینەکان بەگشتی و تایبەتی، بەڵام جەختی سەرەکیان خستەسەر ڤیتامین ئی، چونکە کاریگەری جیاوازی بۆ جەستە هەیە.
زاناکان ئهوهشیان بۆ روونبووهتهوه کە لێکۆڵینەوەکان هاوچەشن نین، باوەڕیان وایە کە کاریگەری پیکهاتەکانی ناوەڕۆکی ڤیتامین ئی پەیوەندیدارە بە جیناتەکانی جەستەی نەخۆشەوە، بۆ نمونە جینی (methyltransferase (COMT کە دیاریدەکات ڤیتامین ئی دەتوانێت لە توشبون بە شێرپەنجە و گەشەکردنی خانەکانی بیپارێزێت.
له كۆتاییدا زاناكان گهیشتوون بهم ئهنجامه كه ئەو ژنانەی ڤیتامین ئی وەردەگرن و بەکاریدەهێنن ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجە کەمدەبێتەوە، ئەگەر پشت بەهەمان ئەو جینە ببەسترێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.