ئهمرۆ سێشهممه 15/1/2019 دایکی هونهرمهند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد و ئیمپراتۆری تورکیا " ئیبراهیم تاتڵیساس " کۆچی دوایی کرد .
ماوەی چەند رۆژێکە دایکی ئیبراهیم تاتڵیساس خاتوو" لەیلا تاتڵی" بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی تەندروستی و گەورەیی تەمەنیەوە لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری وەردەگرت ، بەڵام ئەمڕۆ سێشهممه رێکەوتی 15ی کانونی دووەم کۆچی دوای کرد .
ئیبڕاهیم تاتڵیساس لە ساڵی 1952 له باكووری كوردستان له دایك بووه ، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە جیهاندا و ناسراوە بە " ئیمپڕاتۆڕ" جگە لە چەندین پەیوەندی خۆشەویستی تا ئێستا سێجار هاوسەرگیری کردووە وخاوەنی حەوت منداڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.