Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:51

گرنگترین هۆکاره‌کانی له‌کارکه‌وتنی سولف بزانه‌ ؟

هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بزانه‌
کوردستان TV
100%

1 خراپبوونی پاتری یاخود پاتریه‌كه‌ پێویستی به‌شه‌حن كردنه‌وه‌ بێت. 
2 شوێنی (+)‌و (-)ی پاتریه‌كه‌ ژه‌نگ‌و كلسی كردبێت، ڕێگریی له‌گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بكات. 
3 بوونی كێشه‌ له‌وایه‌ره‌كانی گه‌یاندنی كاره‌با له‌نێوان پاتری‌و هه‌ڵسوڕێنه‌ری سولفه‌كه‌. 
4 بوونی كێشه‌ له‌دیشل یاخود بوونی كاربون له‌سولفه‌كه‌دا. 

ئێستاشس به‌درێژی باسی هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی سولف ده‌كه‌ین: -
یه‌كه‌م: كاتێك سولفی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌سوڕێنیت، بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بخه‌یته‌كار، سولفه‌كه‌ ده‌سوڕێت، به‌ڵام ئۆمبێله‌كه‌ ناخاته‌ كار‌و جوڵه‌ ناگوازێته‌وه‌ بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپبوونی (دیشل)ی سولفه‌كه‌. 
دووه‌م: جۆرێكی دیكه‌ی له‌كاركه‌وتنی سولفی ئۆتۆمبێل هه‌یه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا سولفه‌كه‌ جارێك ئیش ده‌كات‌و جارێكی دیكه‌ ئیش ناكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ شۆفێر به‌چه‌كوشێكی بچوك به‌هێواشی به‌سولفه‌كه‌دا بكێشێت، ئه‌گه‌ری دوای پێكداكێشانه‌كه‌ ئیشیكرد، ئه‌وا كێشه‌ ده‌گه‌ڕٍِێته‌وه‌ بۆ بوونی كاربۆن له‌ده‌ستپێكردنی جوڵه‌ی سولفه‌كه‌دا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته‌ چاكبكرێته‌وه‌.
حاڵه‌تی سێیه‌م، سولف به‌قورسی ده‌گه‌ڕێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ بوونی كێشه‌ له‌كاره‌بای پاتری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌م حاڵه‌ته‌دا پاتریه‌كه‌ بشكنه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌بوو ئه‌وا هاوكات دڵنیا ببه‌ره‌وه‌ له‌نه‌بوونی كێشه‌ی وایه‌ره‌كانی نێوان هه‌ڵسوڕێنه‌ری سولفه‌كه‌‌و پاتری.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.