Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 07:02

په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕێککه‌وتننامه‌ى برێکسیتى ڕه‌تکرده‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگدان بكرێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ تێرێزا مه‌ى
ده‌نگدان بكرێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ تێرێزا مه‌ى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز، ڕێككه‌وتننامه‌ى برێكسیت كه‌ له‌ نێوان تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا واژۆى له‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به‌ زۆرى ده‌نگ ڕه‌تكرایه‌وه‌. 

به‌رله‌مانى به‌ریتانیا به‌ كۆى 432 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 202 ده‌نگ ڕێككه‌وتننامه‌ى برێكسیتی ره‌تكرده‌وه‌ .

هاوكات جێرمى كۆربین سه‌رۆكى پارتى كرێكاران داواى ده‌نگدان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى حوكمرانى وڵات له‌ تێرێزا مه‌ى ده‌كات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى كانوونى دووه‌م كاتژمێر 7 ئێواره‌ به‌ كاتى گرێنیج،  ده‌نگدان بكرێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ تێرێزا مه‌ى.

جێى ئاماژه‌یه‌ وڵاتى به‌ریتانیا له‌ ساڵى 2016، ده‌نگدانێكى ئه‌نجامدا بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڵام تا ئێستا له‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ نێو په‌رله‌مانى به‌ریتانیا یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ و دوێنێ سێشه‌ممه‌ 15ى كانووونى دووه‌مى 2019، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕێككه‌وتننامه‌ى برێكسیت له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ڕه‌تكرایه‌وه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.