Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:27

له‌ ساڵی 2018دا لە سووریا 6 هەزارو 964 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون

له‌ ساڵی 2018دا بەگشتی 59 میدیاکار لە سووریا بوونەتە قوربانی
کوردستان TV
100%

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ  کە باره‌گاكه‌ى لە شارى لەندەنە، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا لە سووریا 6 هەزار و 964 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون، کە هێزە سەربازییەکانی سووریا لە کوشتنی 4 هەزار و 161 کەسدا دەستیان هەبووە.

ڕاپۆرتەکە جەختی کردووەتەوە کە 467 هاووڵاتیی سڤیلی دیکە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕووسیاوە کوژراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە 417 کەسی دیکەش بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە. هاوکات 446 کەسی دیکەش بەهۆی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە بوونەتە قوربانی. 80 هاووڵاتیی سڤیلی دیکەش بەدەستی یەپەگە، پەکەکە (یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی کرێکارانی کوردستان) کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كه‌ له‌ ساڵی 2018 بەگشتی 59 میدیاکار لە سووریا بوونەتە قوربانی، کە 28 کەسیان کوژراون و 31 کەسیان بریندار یان ڕفێندراون. هاوکات 91 فەرمانبەری پزیشکی و تەندروستی و بەرگریی مەدەنیی خاچی سوور کوژراون و هاوکات 198 جار هێرش کراوەتە سەر ڕێکخراوە تەندروستی و مەدەنییەکان.

بەپێی هەمان سەرچاوە لانیکەم 223 حاڵەتی کوشتنی "ئیتنیکی و تاییفی" لەلایەن گرووپە جیاوازەکانەوە ڕووی داوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش داوە 976 کەسیش بەهۆی ئەشکەنجە و ئازارەوە گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات لە ساڵی 2018دا شەش هێرشی کیمیایی لە سووریا ئەنجام دراوە و لانیکەم 3601 بۆمبی بەرمیلی ئەنجام دراوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.