Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:27

پۆلیسی ھەولێر دوو تۆمه‌تباری راده‌ستی پۆلیسی راپه‌رین ده‌کاته‌وه‌

لە سنووری ھەولێر دەستگیركران
کوردستان TV
#11
100%


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگه‌یاند، کە دوو تۆمەتبار لە سنووری ھەولێر دەستگیر کراون، کە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داواکراو بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/1/2019، ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: دوێنێ سێشەممە پۆلیسی ھەولێر توانییان دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ھـ، ن، خ) و (ر، ع، ر) دەستگیر بکەن، کە پێشتر بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسی (ڕاپەڕین)ەوە داواکرا بوون.

باسی لەوەش کردووە: ئەم دوو تۆمەتبارە لە سنووری ڕاپەرین تاوانی کوشتنیان ئەنجام دابوو و ڕایان کردبوو بۆ  ھەولێر، پۆلیسیش توانی بیاندۆزێتەوە و دەستگیریان بکات، ھەروەھا ئەمڕۆش ڕادەستی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.