ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سوریا چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری منبجیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا نزیكه‌ی 20 كه‌س بوونه قوربانی كه له‌نێوانیاندا 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌یه.
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا چركه‌ساتی ئه‌و خۆكوژه دیار ده‌كه‌وێ كه له‌نێو یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاره‌كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش رێكخراوی داعش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و رایگه‌یاندووه كه یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی به‌ناوی ئه‌بی یاسین شامی له‌نێو خاڵێكی سه‌ربازی ئه‌مریكاو په‌كه‌كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.