له ويلایهتی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ته‌مه‌وه 19 ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدا كێشا له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه .
پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئاشكرایكرد: له‌سه‌ر ڕێگای خێرای باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌م و كه‌م بوونه‌وه‌ی توانای بینین 19 ئۆتۆمبیل خۆیان به یه‌كدی داكێشاوه له ئه‌نجامدا 5 كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها 10 كه‌سی دیكه‌ش به سووكی برینداربوون.
شیاوی ئاماژه‌پێدانه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن هه‌ر زوو كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه‌یان كردوو ڕێگریان له ڕووداوی دیكه گرت ڕێگاي سهرةكیان داخست كه ڕێگای نێوان كالیفۆرنیا و لاس ڤێگاس بوو تاوه‌كو تهمهكه كه‌م بێته‌وه دواتر به ڕووی شۆفێران كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.