Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:00

لینسى گراهام هیواداره‌ تره‌مپ چاوێک به‌ بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانی له‌ سوریا بخشێنێته‌وه‌

لینسى گراهام، سیناتۆرى كۆمارییه‌كان
لینسى گراهام هیواداره‌ تره‌مپ چاوێك به‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى له‌ سوریا بخشێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

لینسى گراهام، سیناتۆرى كۆمارییه‌كان دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى مه‌نبه‌جى سووریا ئۆمێده‌واره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا چاوێك له‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا بخشێنێته‌وه‌.

له‌ كاتى دانشتنى ئه‌نجوومه‌نى پیران و گێوبیستن له‌ ویلیام بار بریكارى گشتى تره‌مپ، لینسى گراهام سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى مه‌نبه‌ج بو ئاماده‌بوان ده‌ربرى و گوتى: من شادومانم تۆ ناوى عێراق و شوێنى دیكه‌ت باس كرد، ئێمه‌ ده‌جه‌نگین تا یارمه‌تى خه‌ڵك بده‌ین، ئه‌مڕۆ هێرشێك له‌ چێشتخانه‌یه‌ك روویدا، پێم وایه‌ هه‌مان چێشتخانه‌ بوو كه‌ من سه‌ردانیم كردبوو له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌ب و نوێنه‌رى پێكهاته‌كانى دیكه‌ دانیشتووم تا باس له‌ حكومه‌تێكى نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌كان بكه‌ین له‌ مه‌نبه‌جى سووریا، به‌داخه‌وه‌ وه‌ك ئاگادارم كه‌ چه‌ند راوێژكارێكی ئه‌مریكى له‌و شوێنه‌دا به‌ ده‌ستى چه‌كدارانى داعش كوژراون. 

بۆیه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تى ئه‌و پرسه‌ نییه‌ كه‌ گوێبیستى ببین، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت به‌ په‌له‌ لێدوانێك بده‌م، نیگه‌رانم له‌و لێدوانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ده‌بوایه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌ك جوڵانه‌وه‌مان بكردایه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانه‌ى كه‌ ئێمه‌ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. 

تۆ واده‌كه‌ى له‌و خه‌ڵكانه‌ى كه‌ ئێمه‌ یارمه‌تیان ده‌ده‌ین پڕسیارمان لێبكه‌ن و كاتێك ئه‌وان ئازا و دلێر ده‌بن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵى یارمه‌تیان ده‌ده‌ین ئه‌وان زیاتر ڵێل و شاراوه‌ ده‌بن، ئه‌وه‌مان پێشتر له‌ عێراق بینی و ئێستاش من له‌ سووریاى ده‌یبینم، هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك ده‌یه‌وێت هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام پێموایه‌ هه‌موومان كاتێك ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان دڵنیابین و هه‌ست بكه‌ین له‌ ئارامیداین، به‌ڵام نازانم چۆن له‌ ئارامیدا ده‌بین كاتێك كه‌سانێك له‌وێ ناتوانن دابنیشن و قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن. 

تاكه‌ هۆكارى بوونى كورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحییه‌كان له‌و چێشخانه‌یه‌ ئێمه‌ بووین، چونكه‌ ئێمه‌ له‌و چێشتخانه‌یه‌ وامان كرد كه‌ ئه‌و شوێنه‌ باشه‌ بۆیان، بیرێك بكه‌وه‌ كه‌ چیت ده‌وێت له‌و خه‌ڵكانه‌ له‌وێن، ئه‌وان له‌و شه‌ڕ و كوشتاره‌ى هه‌یه‌ بێزاربوون، ئه‌وان پێیان خۆشه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌بێت كه‌ ئێمه‌ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌بێ به‌كارهێنانى هێز و توندوتیژى، بۆیه‌ من هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازم كه‌ سه‌رۆك به‌ باش و گرنگه‌وه‌ ته‌ماشاى ئه‌و شوێنه‌ بكات كه‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تى ده‌كرد له‌ سووریا. 

من خه‌ڵك ده‌ناسم كه‌ نائۆمید بوونه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌رگیز لێره‌ سه‌لامه‌ت نابین تا یارمه‌تی خه‌ڵكى ئه‌وێ بده‌ین كه‌ به‌خۆیان بتوانن به‌رووى ئه‌و بیرۆكه‌ تووندڕه‌وه‌ بوه‌ستنه‌وه‌. 

هه‌واڵێكى دڵخوشكه‌ره‌ كه‌ زۆر كه‌م له‌ باوك دایكان له‌وێ هه‌ن ده‌یانه‌وێت كچه‌كانیان و كوڕه‌كانیان به‌شه‌ڕبێن به‌ڕووى داعش، ئه‌وان ته‌نها پێویستیان به‌ یارمه‌تی ئێمه‌یه‌، له‌ ڕوانینى من ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ ده‌ستدا له‌ سووریا، به‌رگریان ده‌كرد له‌ ئه‌مریكا. 

بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له‌گه‌ڵمان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن ئێوه‌ ده‌سته‌به‌رى باشترین كار و هیوا خوازن بۆ وڵاتان، هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازم له‌ سه‌رۆك كه‌ به‌ باشى و به‌ سه‌خت و قووڵى ته‌ماشاى ئه‌وه‌ بكات كه‌ ئێمه‌ چى بكه‌ین له‌ سوریا.

جێى ئاماژه‌یه‌ رێكخراوى داعش به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى مه‌نبه‌ج له‌ سووریا راگه‌یاند كه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكاى كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداو له‌نێو قوربانییه‌كاندا 2 سه‌ربازى ئه‌مریكى كوژراون و 2ى دیكه‌ش برینداربوون. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.