Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:37

تیمێکى (FBI) لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە مەنبج ده‌کات

كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 15 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان TV
#12
100%


تیمێکى نووسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا (FBI) بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەى دوێنێ کە چوار سه‌ربازی ئەمەریکى تێدا كوژران، دەگاتە مەنبج.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکراى کرد؛ لەسەر ئاستى باڵا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەى دوێنێى مەنبج دەکرێت، بەشێوەیەک تیمێکى نووسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا (FBI) بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە گەیشتوەتە مەنبج و دەستى بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە.

دوێنێ چوارشەممە له‌به‌رده‌م چێشتخانەیەک لە مەنبج کرایە ئامانجى کردەوەیەکى خۆکوژى و (15) قوربانیى لێکەوتەوە کە چوار لەوانە ئەمەریکى بوون (دوو سەرباز و کارمەندێکی مەدەنی پنتاگۆن و بەڵێندەرێک).

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.