Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:43

سامسونگ گالاکسی تازه‌ ده‌خاته‌ بازار

سێ مۆبایل له‌خۆبگرێت به‌ناوه‌كانی M10 و M20 و M30
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای سامسۆنگ بریاریداوه‌  له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ جۆرێكی نوێی گه‌لاكسی له‌ زنجیره‌ی ئێم سێریه‌س (M Series) بخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گرنگ  و تازه‌ له‌ خۆده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن ، ئه‌و گه‌لاكسییه‌ نوێیه‌  له‌ ٢٨ی ئه‌م مانگه‌  سه‌ره‌تا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی هندستانه‌وه‌ و دواتریش بۆ وڵاتانی دیكه‌ ده‌نێردرێت و واچاوه‌ڕێش ده‌كرێت سێ مۆبایل له‌خۆبگرێت به‌ناوه‌كانی M10 و M20 و M30.

له‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م گه‌لاكسییه تازه‌یه‌  به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ بریتیین له‌ :

-  كامێرای پشته‌وه‌یان ١٣ مێگا پێكسڵه‌
-  میمۆری ناوه‌كیی به‌ ٦٤ گێگا و ١٢٨ گێگا به‌رده‌ست ده‌بێت
-  توانسی باترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار ملیئه‌مپێره‌
-  به‌ پێنج ره‌نگ دروستكراوه‌
-  وه‌شانی پای ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌
-  دوو سیمكارتی بۆ ده‌بێت
-  رامی چوار گێگایه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.